Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟
نێردراوە لەلایەن samal لە
(كه‌سی‌ عاشق دڵ پیسه‌)، دڵپیسی‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ (كێشه‌، ناخۆشی‌، ته‌واوبوونی‌ په‌یوه‌ندی‌، لێكجیابوونه‌وه‌، دووركه‌وتنه‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆی‌ كوشتنیش)، جا پێویسته‌ بزانیت كه‌ قه‌باره‌ی‌ دڵ پیسییه‌كه‌ت چه‌نده‌.* دڵ پیسی‌ سێبه‌ری‌ خۆشه‌ویستییه‌: دڵ پیسی‌ هه‌ستێكی‌ چۆنه‌؟ دڵ پیسی‌ بابه‌تێكه‌ كه‌ له‌ژیانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیدا چه‌ندین ناوی‌ جۆراوجۆری‌ پێده‌وترێت، دڵ پیسی‌ له‌ترسی‌ ئه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ دیكه‌وه‌ ببرێت‌و له‌ده‌ستت بچێت،
هەوڵی درێژکراو
(كه‌سی‌ عاشق دڵ پیسه‌)، دڵپیسی‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ (كێشه‌، ناخۆشی‌، ته‌واوبوونی‌ په‌یوه‌ندی‌، لێكجیابوونه‌وه‌، دووركه‌وتنه‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆی‌ كوشتنیش)، جا پێویسته‌ بزانیت كه‌ قه‌باره‌ی‌ دڵ پیسییه‌كه‌ت چه‌نده‌.*
دڵ پیسی‌ سێبه‌ری‌ خۆشه‌ویستییه‌:
دڵ پیسی‌ هه‌ستێكی‌ چۆنه‌؟
دڵ پیسی‌ بابه‌تێكه‌ كه‌ له‌ژیانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیدا چه‌ندین ناوی‌ جۆراوجۆری‌ پێده‌وترێت، دڵ پیسی‌ له‌ترسی‌ ئه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ دیكه‌وه‌ ببرێت‌و له‌ده‌ستت بچێت، چونكه‌ حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌ر خۆت ببی‌ به‌خاوه‌نی‌ ئه‌و په‌وه‌ندییه‌.
*له‌ناو دڵپیسیدا چی‌ هه‌ستێك خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌؟
له‌ناو دڵپیسیدا هه‌ستی‌ خۆ به‌كه‌مزانین‌و كه‌موكوڕ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی‌ به‌كه‌م بزانێت، ئه‌وا هه‌ست ده‌كات كه‌ بێبه‌ها‌و كه‌موكوڕه‌، وا بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شایه‌نی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نییه‌‌و له‌ده‌ستی‌ ده‌دات، ئه‌و هه‌سته‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ دڵپیسی‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناته‌ندروست بیركردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر (پیاو) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر دڵی پیسبوو، ئه‌وا هه‌موو كات چاودێریی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات، په‌ستانێكی‌ زۆر ده‌خاته‌ سه‌ری‌‌و به‌به‌رده‌وامی‌ كۆنترۆڵی‌ ده‌كات‌و سنوورێك بۆ ژیانی‌ داده‌نێت، چونكه‌ بیری‌ له‌ده‌ستدانی‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌.
به‌لاَم وه‌فاداری‌‌و دڵسۆزی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت نه‌ك به‌دڵپیسی‌، كۆتایی‌ ڕه‌فتاره‌كانی‌ دڵپیسی‌ وه‌كو ( چاودێریكردن، په‌ستان خستنه‌سه‌ر، تووڕه‌یی‌‌و گومانكردن) ده‌بێته‌ هۆی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر.
ئایا تێڕوانینی‌ دڵپیسی‌ له‌ژن‌و پیاودا جیاوازی‌ هه‌یه‌؟
سۆزداری‌ فاكته‌رێكه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دڵپیسی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان له‌ڕووی‌ سێكس واته‌ (جنس‌و سۆزدارییه‌وه‌) ناپاكی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر دڵپیسی‌، ئه‌گه‌ر دڵ پیسی‌ له‌هه‌ردووكیشیاندا ببینرێت، پێویسته‌ بزانرێت كه‌ تێڕوانینی‌ دڵ پیسی‌ له‌ئافره‌ته‌وه‌ بۆ پیاو جیاوازه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكراكراوه‌، ناپاكی‌ سۆزداری‌ كاریگه‌ری‌ زیاتری‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌، به‌لاَم ناپاكی‌ سێكسی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆرتری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاوان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دڵپیسییه‌كی‌ زۆر له‌نێوانیاندا.
*چۆن ده‌توانرێت ڕێگری‌ له‌و دڵپیسییانه‌ بكرێت كه‌ زیان به‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ده‌گه‌یه‌نن؟
هه‌ستی‌ (بێچاره‌ی‌، ته‌نیایی‌، كه‌موكوڕی‌، تووڕه‌یی‌‌و بێبه‌هایی‌) هاوڕێیه‌تی‌ دڵ پیسی‌ ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی‌ كه‌س برینه‌كانی‌ ژیانی‌ كۆنی‌ له‌دڵیدا ده‌شارێته‌وه‌‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ ئێستایدا ئه‌و برینانه‌ ساڕێژ بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و برینانه‌ بناسێت‌و نه‌یهێنێته‌ ناو په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ڕاست‌و دروستیی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ دڵنیابێت، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كراوه‌ زۆر گرنگه‌، پێویسته‌ خۆت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ داخراوه‌كان‌و تووڕه‌یی‌ به‌دوور بگریت، گرنگیشه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان ڕووبه‌ڕوو دوور له‌دڵپیسی‌، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه‌بكه‌ن.
*ژن یان پیاو زۆرتر دڵی‌ پیسی‌؟
دڵ پیسی‌ نێوان ژن‌و پیاو ئه‌گه‌ر له‌ڕووی‌ پێوانه‌وه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆریشی‌ نه‌بێت، به‌پێی‌ كاردانه‌وه‌كان ده‌گۆڕدرێت، له‌كاتی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دڵپیسیدا، خانمان جودا له‌پیاوان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن‌و ده‌ستبه‌ردانی‌ هه‌موو ماف‌و داواكارییه‌كانیان ده‌بن، به‌لاَم پیاوان به‌شێوه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.
*دڵپیسی‌ له‌چی‌ كاتێكدا ده‌گاته‌ ئاستێكی‌ مه‌ترسیدار؟
ئه‌گه‌ر ژن یا پیاو (گوێ‌ له‌ته‌له‌فۆنكردن بگرێت، چاودێری‌ بكات، له‌كاتی‌ هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵ كۆنترۆڵی‌ گه‌رماو ژووری‌ نوستن بكات، بێجگه‌ له‌خزمه‌كانیان نه‌هێڵێت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا دروست بكات، له‌هه‌موو قسه‌كردنێكی‌ مانایه‌ك ده‌ربكات)، ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر دڵپیسه‌‌و پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ له‌ژێر چاودێریی‌ پزیشكدا چاره‌سه‌ری‌ بۆ بكرێت.
Free Web Hosting