Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی هێلكه‌ی مریشك بزانه‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێلكه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هیندستان په‌روه‌رده‌ كراوه‌ و دواتر وڵاتان و شوێنه‌كانی دیكه‌ مریشكیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌. دیاره‌ مریشكیش به‌هۆی هێلكه‌وه‌ زیاد ده‌كات و هێلكه‌ش له‌چه‌ندین رووه‌وه‌ سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌. هێلكه‌ له‌ڕووی پێكهاته‌وه‌ له‌مانه‌ پێكهاتووه‌: (لیڤیتین، لیستین، ڤیتالین، كۆلیسترۆڵ، ئاسن، فۆسفۆر). لێره‌دا له‌ ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ ئاماژه‌ به‌ سووده‌كان و زیانه‌كانی هێلكه‌ ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تاش له‌ لایه‌نه‌ باشه‌كانی هێلكه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین، چونكه‌ سووده‌كانی زۆر
هەوڵی درێژکراو
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێلكه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هیندستان په‌روه‌رده‌ كراوه‌ و دواتر وڵاتان و شوێنه‌كانی دیكه‌ مریشكیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌. دیاره‌ مریشكیش به‌هۆی هێلكه‌وه‌ زیاد ده‌كات و هێلكه‌ش له‌چه‌ندین رووه‌وه‌ سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌. هێلكه‌ له‌ڕووی پێكهاته‌وه‌ له‌مانه‌ پێكهاتووه‌: (لیڤیتین، لیستین، ڤیتالین، كۆلیسترۆڵ، ئاسن، فۆسفۆر). لێره‌دا له‌ ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ ئاماژه‌ به‌ سووده‌كان و زیانه‌كانی هێلكه‌ ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تاش له‌ لایه‌نه‌ باشه‌كانی هێلكه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین، چونكه‌ سووده‌كانی زۆر له‌ زیانه‌كانی زیاتره‌.
سووده‌كانی هێلكه‌ی مریشك:
1-هێلكه‌ به‌ خۆراكێكی ته‌واو داده‌نرێت، چونكه‌ بڕێكی ته‌واوی له‌ پڕۆتین و چه‌وری و ڤیتامینه‌كان و هۆڕمۆنه‌كان و خوێیه‌ كانزاییه‌كان و كاربۆهێدرات و كاربۆنی تێدایه‌، مرۆڤ به‌یانیان به‌ خواردنی دوو هێلكه‌ ته‌واوی پێویستییه‌كانی به‌ پڕۆتین و ڤیتامییه‌نه‌كان دابین ده‌كات.
2-هێلكه‌ بۆ پیر و منداڵ و ئافره‌تی دووگیان و ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی كه‌مخوێنی و لاوازی سێكسییان هه‌یه‌، زۆر به‌سووده‌.
3-هێلكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ زۆر به‌سووده‌ كه‌ دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی سیل و شه‌كره‌ و لاوازی هاتوون.
4-زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ی مریشك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو و گوێ و قوڕگ سوودی زۆری هه‌یه‌.
5-هێلكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پێستی چه‌ور و وشك سوودێكی پزیشكی به‌رچاوی هه‌یه‌.
6-ئه‌گه‌ر زێردێنه‌ی هێلكه‌ له‌گه‌ڵ كرێمێكی باشی رووخسار تێكه‌ڵ بكرێت و بدرێت له‌ رووخسار ئه‌وه‌ رووخساری مرۆڤ جوان و ته‌ڕ و پاراو ده‌كات.
7-هێلكه‌ ماده‌ه‌یه‌كی تێدایه‌ به‌ناوی (كۆلین) و ئه‌م مادده‌یه‌ش ماده‌ه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ یارمه‌تیدانی كاری مێشك.
8-هێلكه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشییه‌كانی قژ به‌كاردێت، چونكه‌ قژی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
9-پڕۆتین ناو هێلكه‌ باشترین جۆری پڕۆتینه‌، بۆیه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵان سوودی زۆره‌.
10-خواردنی هێلكه‌ مرۆڤ له‌ شه‌وكوێری ده‌پارێزێت.
ئه‌وانه‌ی كه‌ نابێت هێلكه‌ی مریشك بخۆن:
1-ئه‌وانه‌ی كه‌ تووشی نه‌خۆشی (ته‌ممه‌ڵی جگه‌ر) هاتوون نابێت هێلكه‌ی مریشك بخۆن.
2-ئه‌وانه‌ی به‌ردی زراویان هه‌یه‌ نابێت بیخۆن.
3-ئه‌وانه‌ی تووشی هه‌ستیاری ده‌بن به‌ هێلكه‌ی مریشك نابێت بیخۆن.
4-ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی سینگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هاتوون نابێت هێلكه‌ی مریشك بخۆن.
5-ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ هاتوون نابێت بیخۆن.
6-ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی مێشك هاتوون نابێت بیخۆن.
7-هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی گورچیله‌ هاتوون یان به‌رد و لم یان هه‌یه‌ نابێت هێلكه‌ی مریشك بخۆن
Free Web Hosting