Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya Ú†ÛŒ بخوێن تا تووشی هاڵه‌مه‌ت نه‌بین؟
نێردراوە لەلایەن samal لە
وه‌رزی پاییز ده‌ستپێكی وه‌رزی تووشبون به‌ نه‌خۆشه‌كانی وه‌ك په‌تای هاڵه‌مه‌ت و ئه‌نفلۆنزایه‌. ئه‌م رۆژانه‌یش كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئانفلۆنزای به‌راز له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بووه‌ته‌ هۆی ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی جیهان پێویسته‌ هاوڵاتیانی كوردستان رێنماییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ره‌چاو بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئامۆژگاریه‌ گشتییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت خواردنی هه‌ندی خۆراك كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشنه‌بوون و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
هەوڵی درێژکراو
وه‌رزی پاییز ده‌ستپێكی وه‌رزی تووشبون به‌ نه‌خۆشه‌كانی وه‌ك په‌تای هاڵه‌مه‌ت و ئه‌نفلۆنزایه‌. ئه‌م رۆژانه‌یش كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئانفلۆنزای به‌راز له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بووه‌ته‌ هۆی ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی جیهان پێویسته‌ هاوڵاتیانی كوردستان رێنماییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ره‌چاو بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئامۆژگاریه‌ گشتییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت خواردنی هه‌ندی خۆراك كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشنه‌بوون و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هاڵه‌مات و ئه‌نفلۆنزاكانی جۆری A.
دكتۆر په‌ریسا تورابی له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت ده‌ڵێ: یه‌كه‌م جار خواردنی خۆرا‌كانێك كه‌ ڤیتامیه‌نه‌كانی AوC یان تێدایه‌ پێشنیار ده‌كرێ و میوه‌كانی وه‌ك لیمۆ و كیوی كه‌ تامێكی ترشیان هه‌یه‌ سه‌رچاوه‌كی باشن بۆ ئه‌و ڤیتامینانه‌.
كه‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا پێویسته‌ پێش خواردنی بیانیانه‌ میوه‌كانی وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ كه‌ ڤیتامینی Aو c یان تێدایه‌ بخۆن.
هه‌روه‌ها خواردنی سه‌وزه‌كانی وه‌ك بیبار و و جۆره‌كانی توو و په‌تاته‌ و كه‌له‌م ماوه‌ی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌خۆشه‌كان به‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یان زوتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
خواردنی سیر زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا.
به‌سوودترین خۆراك بۆ تووشبوانی به‌ نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت خواردنی تێكه‌ڵاوی هه‌نگوێن و لیمۆ ترشه‌ له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاوی گه‌رمه‌.
Free Web Hosting