Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya نیشانه‌كانی خیانه‌تی هاوسه‌ریی
نێردراوە لەلایەن samal لە
هه‌ندێك له‌ ژنان كاتێك هاوسه‌ره‌كانیان به‌ ساردوسڕی ده‌بینن، چه‌ندین گومانی خراپ له‌ ده‌رونیاندا دروستده‌بێت و ده‌گه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی خیانه‌تیان لێده‌كرێت. زۆرجاریش ده‌گاته‌ راده‌ی ته‌قینه‌وه‌، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌م دواییانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌ركاتێك ژنان ئه‌م 9 نیشانه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان له‌ مێرده‌كه‌یان بینی، ئینجا گومانی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خیانه‌تی هاوسه‌رێتییان لێكراوه‌ یان خه‌ریكه‌ خیانه‌تییان لێبكرێت، هه‌رچه‌نده‌ مه‌رج نیه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ی لێ به‌دیبكرێت،
هەوڵی درێژکراو
هه‌ندێك له‌ ژنان كاتێك هاوسه‌ره‌كانیان به‌ ساردوسڕی ده‌بینن، چه‌ندین گومانی خراپ له‌ ده‌رونیاندا دروستده‌بێت و ده‌گه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی خیانه‌تیان لێده‌كرێت.
زۆرجاریش ده‌گاته‌ راده‌ی ته‌قینه‌وه‌، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌م دواییانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌ركاتێك ژنان ئه‌م 9 نیشانه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان له‌ مێرده‌كه‌یان بینی، ئینجا گومانی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خیانه‌تی هاوسه‌رێتییان لێكراوه‌ یان خه‌ریكه‌ خیانه‌تییان لێبكرێت، هه‌رچه‌نده‌ مه‌رج نیه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ی لێ به‌دیبكرێت، مانای ئه‌وه‌بێت بیر له‌ خیانه‌تی خێزانی ده‌كاته‌وه‌.
نیشانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1– درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كاركردن:
درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كاركردن ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كانی یه‌كتر بینین و ژوان كه‌متر ببنه‌وه‌ له‌ نێوان دوو هاوسه‌ردا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ ژیانی خێزانی.

2– داڵغه‌و خه‌یاڵی زۆر:
ره‌نگه‌ له‌و كاتانه‌دا بیر له‌ ژیانێكی تر یاخود كه‌سێكی تر بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ جیاتی ئێستای تۆ له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ بێت.

3– كه‌م قسه‌كردن و ساردوسڕی:
توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت وه‌ك جاران راده‌ی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌رببڕێت و هه‌وڵده‌دات بێده‌نگ بێت.

4– قسه‌كردن به‌ مۆبایل له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو:
هیچكاتێك مۆبایله‌كه‌ له‌ خۆی دور ناخاته‌وه‌، له‌ كاتی قسه‌كردنیشدا له‌ ژنه‌كه‌ی دورده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ هێمنیه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و ناهێڵێت له‌ قسه‌كانی تێبگات.

5– بێمه‌یل بون بۆ كاری سێكسی:
له‌ڕووی كاری سێكسی و چێژه‌ ده‌رونیه‌كانی تره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ساردوسڕه‌و حه‌زده‌كات له‌و رووه‌وه‌ خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت.

6– ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و توڕه‌بوونی له‌ راده‌به‌ده‌ر:
كاتێك ژنه‌كه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه‌ بۆچی دره‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵ؟ یاخود بۆ مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو؟، یه‌كسه‌ر به‌ڕوویدا هه‌ڵده‌شاخێ و زۆر به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌، به‌مجۆره‌ بۆ زۆربه‌ی پرسیاره‌كان به‌ توندی قسه‌ ده‌كات و هه‌ندێكجار وشه‌ی نه‌شیاویش به‌كارده‌هێنێت.

7– هه‌ستكردن به‌ گوناه و شه‌رمه‌زاریی:
له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ دیارییه‌كی پێده‌درێت، ده‌موچاوی تێكده‌چێت و نیشانه‌ی خه‌جاڵه‌تی پێوه‌ دیارده‌بێت، چونكه‌ هه‌میشه‌ كه‌سی خیانه‌تكار خۆی به‌ گوناهبار ده‌زانێت له‌ ئاست ئه‌و خیانه‌ته‌ی له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ری كردووه‌.

8– گۆڕانكاری له‌ كه‌سایه‌تی و رواڵه‌تدا:
له‌وكاته‌شدا گۆڕانكاری پێوه‌دیاره‌ له‌ڕووی جلوبه‌رگ پۆشینه‌وه‌، كاته‌كانی خه‌وتن و بێداربوونی گۆڕانكارییانی به‌سه‌ردادێت، داوای چێشتی نوێ ده‌كات، زیاتر ده‌چێته‌ حه‌مام هتد..

9– ئیشكردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ وه‌خت و ناوه‌ختدا:
ده‌یه‌وێت به‌شێكی تر له‌ كاته‌كانی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رببات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ماوه‌یه‌كی تریش له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت، هه‌ندێكجار به‌ بیانووی خه‌وزڕانه‌وه‌، له‌ نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستێت و خه‌ریكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ده‌بێت.
Free Web Hosting