Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya خوێ‌‌و كاربۆنات زیان به‌ددان ده‌گه‌یه‌نن
نێردراوە لەلایەن samal لە
هه‌ندێك كه‌س هه‌ن بۆ لابردنی‌ زه‌ردی‌ ددانیان كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ چا، قاوه‌و جگه‌ره‌وه‌ دروست ده‌بێت، خوێ‌‌و كاربۆنات به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش كارێكی‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ددان داده‌رزێنن. شاره‌زایانی‌ ددان باسیان له‌وه‌كردووه‌، بۆ پاك كردنه‌وه‌ی‌ ددان، بێجگه‌ له‌فڵچه‌و مه‌عجون ڕێنمای‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین، كه‌ خوێ‌و كاربۆنات بۆ سپی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ددانیان به‌كاربهێنن، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕزاندنی‌ ددانه‌كان‌و زیانیان پێده‌گه‌ینێت، چونكه‌ له‌ناویاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرو جیاواز، ماده‌و توخم هه‌یه‌. هه‌روه‌ها
هەوڵی درێژکراو
هه‌ندێك كه‌س هه‌ن بۆ لابردنی‌ زه‌ردی‌ ددانیان كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ چا، قاوه‌و جگه‌ره‌وه‌ دروست ده‌بێت، خوێ‌‌و كاربۆنات به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش كارێكی‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ددان داده‌رزێنن. شاره‌زایانی‌ ددان باسیان له‌وه‌كردووه‌، بۆ پاك كردنه‌وه‌ی‌ ددان، بێجگه‌ له‌فڵچه‌و مه‌عجون ڕێنمای‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین، كه‌ خوێ‌و كاربۆنات بۆ سپی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ددانیان به‌كاربهێنن، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕزاندنی‌ ددانه‌كان‌و زیانیان پێده‌گه‌ینێت، چونكه‌ له‌ناویاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرو جیاواز، ماده‌و توخم هه‌یه‌. هه‌روه‌ها شاره‌زایان سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، له‌كاتی‌ ششتنی‌ ددانه‌كان به‌خوێ‌‌و كاربۆنات، له‌كاتێكدا كه‌ ددانه‌كانتانیش پته‌وبێت‌و كێشه‌ی نه‌بێت، ئه‌و خوێ‌‌و كاربۆناته‌ ددانه‌كان ته‌نك‌و پووچه‌ڵ ده‌كات‌و تووشی‌ حه‌ساسییه‌تیان ده‌كات، كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا سه‌رجه‌م ددانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ددانه‌كانیش ڕزان، ئه‌وا به‌گه‌رمی‌، ساردی‌‌و خواردن ئازارێكی‌ زۆر دروست ده‌كات. شاره‌زایان ده‌ڵێن، ته‌نها فڵچه‌ ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌و مه‌عجونیش وه‌كو هاوكارێك به‌كارده‌هێندرێت، ده‌توانن به‌بێ‌ مه‌عجونیش ته‌نها به‌فڵچه‌ ددانه‌كانتان بشۆن‌و پاكیان بكه‌نه‌وه‌، به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ هیچ شتێكی‌ دیكه‌، چونكه‌ ئه‌و فڵچه‌ به‌ینی‌ ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و خواردنانه‌ ده‌رده‌هێنێت كه‌ ده‌چنه‌ به‌ینی‌ ددانه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خواردنانه‌ له‌به‌ینی‌ ددانه‌كان بمێننه‌وه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕوبوونی‌ كاتدا، ده‌گۆڕدرێن به‌سركه‌ی‌ زیان به‌خش‌و زیان به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.‌
Free Web Hosting