Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya كیوی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌وه‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
كیوی‌ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕووی‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (A,C,E,B2)، فسفۆڕ‌و مسه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌و قه‌بزیش له‌ناوبات، زۆر به‌سوودیشه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ‌و ده‌ماره‌كان. شاره‌زیان باسیان له‌وه‌كردووه‌، میوه‌ی‌ كیوی‌ خاوه‌نی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ زۆره‌و تام‌و چێژێكی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی‌ ڤیتامین، توخم‌و ماده‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌و له‌ئه‌نتیئۆكسیده‌‌و له‌ناویدا ڕیشاڵ هه‌یه‌و ڕووه‌كیشه‌. به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌ناو كێویدا (ئه‌نتی‌ موتاجینیك)ی‌ یه‌كگرتوو
هەوڵی درێژکراو
كیوی‌ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕووی‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (A,C,E,B2)، فسفۆڕ‌و مسه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌و قه‌بزیش له‌ناوبات، زۆر به‌سوودیشه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ‌و ده‌ماره‌كان. شاره‌زیان باسیان له‌وه‌كردووه‌، میوه‌ی‌ كیوی‌ خاوه‌نی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ زۆره‌و تام‌و چێژێكی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی‌ ڤیتامین، توخم‌و ماده‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌و له‌ئه‌نتیئۆكسیده‌‌و له‌ناویدا ڕیشاڵ هه‌یه‌و ڕووه‌كیشه‌. به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌ناو كێویدا (ئه‌نتی‌ موتاجینیك)ی‌ یه‌كگرتوو هه‌یه‌، كه‌ ڕێگه‌ له‌دروستبوونی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ده‌گرێت‌و قه‌بزیش له‌ناوده‌بات، له‌ڕووی‌ زانستیشه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كیوی‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ‌و ده‌ماره‌كان، بۆیه‌ میوه‌ یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ گرنگه‌كان كه‌ مرۆڤ زۆر گرنگی‌ به‌خواردنی‌ ده‌دات‌و له‌ناو (100) گرام كێویدا، نزیكه‌ی‌ (100- 400) ملیگرام ڤیتامین (C) هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی‌ مه‌گنسیۆمه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رز پۆتاسیۆم‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ نزم سۆدیۆمی‌ له‌ناودایه‌، له‌ڕووی‌ (كارۆتینات، فینۆلیكی‌ یه‌كگرتوو ئه‌نتیئۆكسید)یشه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌كی‌ باش ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئیتاڵی‌ ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كیوی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ڤیتامین (C)ه‌، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكوپێك بخورێت به‌تایبه‌تی‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا، ئه‌وا كێشه‌كانی‌ هه‌ناسه‌دان‌و هه‌ناسه‌وه‌رگرتن ناهێڵێت، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌بۆیان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ناسه‌یان بكرێته‌وه‌و كۆكه‌یان نه‌مێنێت، پێویسته‌ كێوی بخۆن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناو كیوی‌ پێگه‌یشتوودا سركه‌كانی‌ (ئه‌مینۆ) دروستكه‌ری‌ پرۆتین هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ سركه‌كانی‌ (ئه‌مینۆ ئه‌رگنین، گلوتامین‌و ئه‌پراگین) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر دۆزراوه‌ته‌وه‌، (گلوتامین) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ناو مێشك‌و سه‌نته‌ری‌ سیستمی‌ تووڕه‌یش دۆزراوه‌ته‌وه‌، كیوی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرۆمۆسۆمه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبوونی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌جه‌سته‌دا‌و ڕێگه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ده‌گرێت به‌ناو خانه‌كانی‌ له‌شدا، به‌تایبه‌تی‌ (لوتین ئه‌مینۆسید)ی‌ ناوی‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌كانی‌ (پرۆستات، سییه‌كان‌و كۆلۆن).
سه‌رباری‌ ئه‌وانه‌، كیوی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ كۆڵیستڕۆڵی‌ به‌رز‌و نه‌مانی‌ قه‌بزی‌ هه‌یه‌، گۆشه‌گیری‌ ناهێڵێت‌و په‌ستان كه‌مده‌كاته‌وه‌، شه‌كری‌ جه‌سته‌ ڕێكده‌خات‌و توانای‌ بینین به‌هێزده‌كات، سیستمی‌ به‌رگری‌ پته‌وده‌كات، هه‌روه‌ها ئێسك‌و ماسوولكه‌ی‌ منداڵ پێده‌گه‌یه‌نێت‌و گه‌شه‌یان پێده‌كات، بێجگه‌ له‌وانه‌ كیوی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ كێشی‌ له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ هاوسه‌نگ‌و ته‌ندروست هه‌یه‌.

ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر
Free Web Hosting