Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya كرۆمۆسۆمی‌ به‌رپرس له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
زانایانی‌ به‌ریتانی‌ ڕایانگه‌یاند، توانیویانه‌ كرۆمۆسۆمكرۆمۆسێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ هانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌دات له‌هه‌موو جه‌سته‌دا.تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ (ئیست ئه‌نگلیا) له‌ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خانه‌یه‌كی‌ چێندراودا بۆیان ده‌ركه‌وت، ڕێگه‌گرتن له‌كاری‌ ئه‌و كرۆمۆسۆمه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگریبكات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌جه‌سته‌دا، توێژه‌ره‌وان به‌و ئامانجه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ به‌مزووانه‌ گه‌شه‌ به‌نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ
هەوڵی درێژکراو
زانایانی‌ به‌ریتانی‌ ڕایانگه‌یاند، توانیویانه‌ كرۆمۆسۆمكرۆمۆسێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ هانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌دات له‌هه‌موو جه‌سته‌دا.تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ (ئیست ئه‌نگلیا) له‌ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خانه‌یه‌كی‌ چێندراودا بۆیان ده‌ركه‌وت، ڕێگه‌گرتن له‌كاری‌ ئه‌و كرۆمۆسۆمه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگریبكات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌جه‌سته‌دا، توێژه‌ره‌وان به‌و ئامانجه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ به‌مزووانه‌ گه‌شه‌ به‌نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ له‌چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ بده‌ن. سه‌نته‌ری‌ به‌ریتانی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ئاشكرایكرد، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كان به‌باشی‌ له‌نه‌خۆشییه‌كه‌یان بگه‌ن‌و گه‌شبین بن به‌چاكبوونه‌وه‌، به‌ڵام جارێ‌ ده‌بێت دۆزینه‌وه‌كه‌ له‌قۆناغی‌ تاقیكردنه‌وه‌ دابێت. بۆ نمونه‌ وه‌كو ده‌زانرێت شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌لیمفه‌گرێكان‌و ئێسك‌و سییه‌كاندا‌و ئه‌و كات چاره‌سه‌ركردنی‌ گرانده‌بێت. پزیشكه‌كان له‌ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا بۆیان ئاشكرابووه‌، كه‌ كرۆمۆسۆمی‌ (WWP2) كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر (سماد7) ده‌بێت، كه‌ به‌بێ‌ بوونی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خێرا شێرپه‌نجه‌ گه‌شه‌ده‌كات.
(ئه‌ندرۆ شانتری‌) پزیشكی‌ به‌رپرسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ وتی‌:"په‌كخستنی‌ كاری‌ ئه‌و كرۆمۆسۆمه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌، ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجامێكی‌ گرنگ، كه‌ ده‌توانین ڕێگری بكه‌ین له‌شێرپه‌نجه‌‌و له‌شوێنی‌ خۆیدا نه‌هێڵن گه‌شه‌بكات‌و بیوه‌ستێنین".

ئا : نیاز جه‌لال
Free Web Hosting