Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya خه‌می‌ زرنگاندنه‌وه‌ی‌ گوێكانتان نه‌بێت
نێردراوە لەلایەن samal لە
نه‌خۆشی‌ زرنگادنه‌وه‌ی‌ گوێ‌ كه‌ له‌جیهانی‌ پزیشكدا به‌ (Tinnitus) ناسراوه‌، زۆرجار بێزارییه‌كی‌ زۆر دروست ده‌كات‌و مرۆڤ له‌خه‌و ده‌كات‌و زۆر جاریش سه‌رنجی‌مرۆڤ ناهێڵێت‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ ناخۆشی‌ له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گوێیان ده‌زرنگێته‌وه‌، به‌ڵام به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌توانن له‌و كێشه‌یه‌ ڕزگارتان ببێت. پرۆفیسۆر (د. عیرفان دێڤران ئۆغڵو) شاره‌زا له‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ گوێ‌و قوڕگ‌و لووت سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، نه‌خۆشی‌ زرنگاندنه‌وه‌ی‌ گوێ‌ له‌هه‌موكه‌سێكدا ده‌بیندرێت،
هەوڵی درێژکراو
نه‌خۆشی‌ زرنگادنه‌وه‌ی‌ گوێ‌ كه‌ له‌جیهانی‌ پزیشكدا به‌ (Tinnitus) ناسراوه‌، زۆرجار بێزارییه‌كی‌ زۆر دروست ده‌كات‌و مرۆڤ له‌خه‌و ده‌كات‌و زۆر جاریش سه‌رنجی‌مرۆڤ ناهێڵێت‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ ناخۆشی‌ له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گوێیان ده‌زرنگێته‌وه‌، به‌ڵام به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌توانن له‌و كێشه‌یه‌ ڕزگارتان ببێت. پرۆفیسۆر (د. عیرفان دێڤران ئۆغڵو) شاره‌زا له‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ گوێ‌و قوڕگ‌و لووت سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، نه‌خۆشی‌ زرنگاندنه‌وه‌ی‌ گوێ‌ له‌هه‌مو
كه‌سێكدا ده‌بیندرێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌ناو ئافره‌تاندا، چونكه‌ له‌كاتی‌ ده‌رچوونی‌ ئافره‌تان له‌ماڵدا به‌قژی‌ ته‌ڕه‌وه‌، هه‌وا له‌قژیان ده‌دات‌و توێژێكی‌ پیس گوێیان ده‌گرێت، له‌كاتی‌ سووڕی‌ مانگانه‌شدا ئه‌و حاڵه‌ته‌ زۆر ڕووبه‌رووی‌ خانمان ده‌بێته‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ پسپۆڕه‌كه‌، زۆرجار ئه‌و زرنگاندنه‌وه‌یه‌ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌ له‌تووشبوونی‌ به‌نه‌خۆشی، به‌ڵام ئه‌و پرۆفیسۆره‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێر پێویسته‌ بنێشت بجورێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌كان به‌باشی‌ كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رییه‌كی‌ سروشتییه‌.

*ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ گوێ‌ زرنگاندنه‌وه‌ چین؟
1- كونبوونی‌ په‌رده‌ی‌ گوێ‌.
2- نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان.
3- كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاو له‌گوێدا.
4- ڕه‌قبوونی‌ ئێسكه‌كانی‌ ناوه‌ڕاستی‌ گوێ‌.
5- حه‌ساسییه‌ت.
6- به‌رز یان نزمیی‌ فشاری‌ خوێن.
7- نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌.
8- هه‌وكردن یان ئاوساوی‌.
9- سترێس.
10- نه‌خۆشی غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌.
11- هه‌ندێك ده‌رمانی‌ ڕِۆماتیزم.
12- به‌ركه‌وتنی‌ ئازاری‌ توند به‌سه‌ر‌و مل.
13- به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ ئه‌نتی‌ بایۆتیك به‌بێ‌ زانیاری‌.
14- كه‌سه‌ گۆشه‌گیره‌كان.
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ چۆن چاره‌سه‌رده‌كرێت؟
به‌هۆی‌ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆی‌ چییه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، دواتر له‌ڕێگه‌ی‌ گڵۆپی‌ سه‌وز (له‌یزه‌ر)ه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگ‌و نیو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خانانه‌ی‌ كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.
Free Web Hosting