Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya چه‌ند زانیارییه‌كی‌ گرنگ‌و پێویست!
نێردراوە لەلایەن samal لە
1- ئه‌گه‌ر ده‌زانن ڕۆنی‌ زیاده‌تان كردووه‌ته‌ ناو خواردنه‌كانتانه‌وه‌و چێشته‌كه‌تان زیاد له‌پێویست چه‌ورن، ئه‌وا ده‌توانن چه‌ند تۆپه‌ڵه‌ به‌فرێكی‌ بچووك بكه‌نه‌ ناو ئه‌و خواردنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و چه‌ورییه‌ سه‌ر به‌فره‌كان ده‌كه‌ون‌و ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌ری بهێننه‌وه‌. 2- یه‌ك تۆز ڤانێلیا یاخود كه‌مێك بۆنی‌ خۆش بده‌ن له‌گڵۆپ‌و لامپه‌كانتان، له‌كاتی‌ هه‌ڵكردنیان بۆنێكی‌ زۆر خۆش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. 3- ئه‌و پێڵاوه‌ی‌ كه‌ تازه‌ ده‌یكڕن‌و ده‌زانن پێتان ده‌گوشێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌به‌ر هه‌ڵمی‌ بووخار ڕایبگرن، به‌و شێوه‌یه‌ش
هەوڵی درێژکراو
1- ئه‌گه‌ر ده‌زانن ڕۆنی‌ زیاده‌تان كردووه‌ته‌ ناو خواردنه‌كانتانه‌وه‌و چێشته‌كه‌تان زیاد له‌پێویست چه‌ورن، ئه‌وا ده‌توانن چه‌ند تۆپه‌ڵه‌ به‌فرێكی‌ بچووك بكه‌نه‌ ناو ئه‌و خواردنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و چه‌ورییه‌ سه‌ر به‌فره‌كان ده‌كه‌ون‌و ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌ری بهێننه‌وه‌.

2- یه‌ك تۆز ڤانێلیا یاخود كه‌مێك بۆنی‌ خۆش بده‌ن له‌گڵۆپ‌و لامپه‌كانتان، له‌كاتی‌ هه‌ڵكردنیان بۆنێكی‌ زۆر خۆش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

3- ئه‌و پێڵاوه‌ی‌ كه‌ تازه‌ ده‌یكڕن‌و ده‌زانن پێتان ده‌گوشێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌به‌ر هه‌ڵمی‌ بووخار ڕایبگرن، به‌و شێوه‌یه‌ش پێڵاوه‌كه‌ باش ده‌بێت.

4- له‌كاتی‌ هه‌ڵگرتنی‌ قه‌نه‌فه‌ شوێنی‌ پێیه‌كانی‌ له‌سه‌ر ڕاخه‌ر ده‌رده‌چێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ئه‌و پێیانه‌ نه‌هێڵن، ئه‌وا یه‌ك پارچه‌ به‌فر له‌سه‌ری‌ دابنێنن‌و چاوه‌ڕوانی‌ تواندنه‌وه‌ی‌ بكه‌ن‌و پاشان به‌گسكی‌ كاره‌بایی‌ ئه‌و شوێنه‌ گسك بده‌ن، ده‌بینن هیچ شێوێنێكی‌ پێی‌ ئه‌و قه‌نه‌فانه‌ نامێنێت.

5- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌كاتی‌ له‌تكردنی‌ سیردا، سیره‌كه‌ نه‌نووسێت به‌چه‌قۆكانتانه‌وه‌، ئه‌وا هه‌ندێك خوێ‌ بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته‌ی‌ كه‌ سیره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر له‌ت ده‌كه‌ن.

6- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌كاتی‌ كۆڵانی‌ هێله‌كه‌دا، هێله‌كه‌كان نه‌شكێن، ئه‌وا یه‌ك كه‌وچك سركه‌ بكه‌نه‌ ناو ئاوه‌كه‌یه‌وه‌.

7- ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ ئاژه‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن‌و مووه‌كانیان ده‌وه‌رێت به‌سه‌ر ڕاخه‌رو قه‌نه‌فه‌و شته‌كانی‌ دیكه‌وه‌، ئه‌وا تیپێك بهێنن‌و بیخشێنن به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ مووه‌كه‌ی‌ پێوه‌یه‌، به‌و شێوه‌یه‌ مووه‌كان ئه‌نووسێن به‌تیپه‌كه‌وه‌و له‌ومووانه‌ ڕزگارتان ده‌بێت.

8- ئه‌گه‌ر بنشێت نووسا به‌ڕاخه‌ره‌كانتانه‌وه‌، ئه‌وا به‌فر بكه‌نه‌ ناو كیسه‌یه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر بنێشته‌كه‌ دایبنێن، به‌و شێوه‌یه‌ زۆر به‌ئاسانی‌ لێیده‌بێته‌وه‌.

9- ئه‌گه‌ر پێتان ده‌ئاوسێت پێویست ناكات بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ئاوی‌ گه‌رمدا بیانهێڵیته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كۆڵۆنیا بیشێلن‌و مه‌ساجی‌ پێبكه‌ن، ده‌بینن زۆر به‌ئاسانی‌ ئاوساوی‌ پێ‌و مه‌چه‌كتان نامێنێت.

10- ئه‌گه‌ر ده‌زانن پێیه‌كانتان هه‌ستیارن‌و به‌سه‌رما ڕووبه‌رووی‌ كێشه‌تان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وا هه‌موو به‌یانیانیه ک به‌چه‌ند دڵۆپه‌یه‌ك له‌ڕۆنی‌ زه‌یتون بیشێلن‌و مه‌ساجی‌ پێ‌ بكه‌ن.

11- ئه‌گه‌ر پێستان وشكه‌، ئه‌وا مۆزێك بشێلن‌و یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوین یان ڕۆنی‌ بایه‌م بكه‌نه‌ ناوی‌‌و جوان تێكه‌ڵی‌ بكه‌ن، پاشان ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ بده‌ن له‌ده‌موچاوتان‌و پاش چه‌ند خوله‌كێك به‌ئاوی‌ شله‌تێن بیشۆن.

12- ئه‌گه‌ر ده‌زانن گوێزه‌كان به‌ئاسانی‌ ده‌رنایه‌ن‌و توێكڵه‌كانیان زۆر پته‌وه‌، ئه‌وا شه‌و گوێزه‌كان بكه‌نه‌ ناو خوێیاوه‌وه‌، بۆ به‌یانی گوێزه‌كان ئاسان ده‌شكێن‌و به‌شی‌ ناوه‌وه‌شی‌ ورد‌و له‌ت نابێت.

13- ئه‌گه‌ر ناته‌نه‌وێت ئه‌سپێ‌‌و كرم بچێته‌ ناو ئارده‌كانتانه‌وه‌، ئه‌وا گه‌ڵایه‌كی‌ كه‌تانه‌ له‌ناو كیسه‌ یاخود گوێنی‌ ئارده‌كه‌ دابنێن‌و به‌و شێوه‌یه‌ خۆتان له‌و كێشه‌یه‌ ڕزگار ده‌كه‌ن.

14- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كه‌ره‌سته‌ مسه‌كانتان ببریسكێنه‌وه‌، ئه‌وا به‌سركه‌ یان لیمۆ‌و خوێ بیسڕنه‌وه‌.

15- ئه‌گه‌ر ده‌زانن ئه‌و گۆشته‌ی‌ لێیده‌نێن زوو ناكوڵێت‌و گۆشتێكی‌ پیره‌، ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ یه‌كسان سركه‌و ڕۆن تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و بیكه‌نه‌ ناوی‌، ده‌بینن كه‌ گۆشته‌كه‌ نه‌رم ده‌بێته‌وه‌و ده‌كوڵێت.

16- ده‌توانن ڕۆن چه‌ند جارێك بۆ سووركردنه‌وه‌ به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن كه‌ ئه‌و ڕۆنه‌ به‌كاردێته‌وه‌ یاخود نا، پارچه‌یه‌ك نان بكه‌نه‌ ناو ڕۆنه‌كه‌وه‌، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌ش نانه‌كه‌ی‌ گرت، ئه‌وا به‌مانای‌ ئه‌وه‌ دێت به‌كه‌ڵكی‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی‌ نایات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ په‌ڵه‌یه‌ك به‌نانه‌كه‌وه‌ نه‌نووسا، ئه‌وا ده‌توانن جارێكی‌ دیكه‌ به‌كاریبهێننه‌وه‌.

17- ئه‌گه‌ر ده‌زانن جله‌ لۆكه‌كانتان له‌كاتی‌ شتندا ده‌كشێن، ئه‌وا شه‌وێك پێش شتنی‌ له‌ناو ئاوی‌ ساردا دایبنێن، بۆ ڕۆژی‌ دواتر له‌كاتی‌ شتنیدا، ده‌بینن هیچ كشانێك له‌و كه‌لوپه‌له‌ لووكانه‌دا ڕوونادات.
Free Web Hosting