Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya عاشق مه‌به‌، با قه‌ڵه‌و نه‌بیت!
نێردراوە لەلایەن samal لە
پاوڵ بوو به‌قه‌ڵه‌وترین پیاوی‌ جیهان، هۆكاره‌كی‌ قه‌ڵه‌وییه‌كه‌شی‌ خه‌فه‌تی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ بوو. (پاوڵ ماسۆن)ی‌ ته‌مه‌ن (50) په‌نجا ساڵ كه‌ دانیشتووی‌ وڵاتی‌ ئینگلته‌رایه‌، ساڵی‌ ڕابردوو كێشی‌ له‌شی‌ گه‌یشته‌ (444،5) كیلۆگرام، به‌ڵام پاش ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆی‌، ئێستا كێشی‌ بووه‌ به‌ (234،9)كیلۆگرام. رۆژنامه‌ی‌ (زه‌ سه‌ن) له‌زاری‌ پاوڵه‌وه‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، كه‌ پێشووتر كاری‌ پۆسته‌و گه‌یاندنی‌ ده‌كرد‌و خاوه‌ن كێشێكی‌ زۆر ئاسایی‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی‌ (21) ساڵیدا كچێكی‌
هەوڵی درێژکراو
پاوڵ بوو به‌قه‌ڵه‌وترین پیاوی‌ جیهان، هۆكاره‌كی‌ قه‌ڵه‌وییه‌كه‌شی‌ خه‌فه‌تی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ بوو. (پاوڵ ماسۆن)ی‌ ته‌مه‌ن (50) په‌نجا ساڵ كه‌ دانیشتووی‌ وڵاتی‌ ئینگلته‌رایه‌، ساڵی‌ ڕابردوو كێشی‌ له‌شی‌ گه‌یشته‌ (444،5) كیلۆگرام، به‌ڵام پاش ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆی‌، ئێستا كێشی‌ بووه‌ به‌ (234،9)كیلۆگرام. رۆژنامه‌ی‌ (زه‌ سه‌ن) له‌زاری‌ پاوڵه‌وه‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، كه‌ پێشووتر كاری‌ پۆسته‌و گه‌یاندنی‌ ده‌كرد‌و خاوه‌ن كێشێكی‌ زۆر ئاسایی‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی‌ (21) ساڵیدا كچێكی‌ خۆشویستووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ (39) ساڵ بووه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ وازی‌ لێده‌هێنێت‌و شوو به‌كه‌سێكی‌ دیكه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش پاوڵ زۆر نیگه‌ران ده‌كات، چونكه‌ وه‌كو خۆی‌ باسی‌ كردووه‌، زۆر خۆشی ویستووه‌و ئاماده‌ بووه‌ هه‌موو شتێك بكات له‌پێناوی‌، هه‌ر له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ كچه‌كه‌ لێی‌ جیابووه‌وه‌ باوكی‌ پاوڵ كۆچی‌ دوای‌ ده‌كات‌و دایكیشی‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، كه‌ له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نی‌ (26) ساڵ بووه‌، هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ بوونه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌، كه‌ پاوڵ خه‌موخه‌فه‌ت‌و گۆشه‌گیریی‌ ببێت، بۆیه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ نانی‌ ده‌خوارد‌و خۆی‌ دابووه‌ خواردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌و ئه‌و كچه‌ له‌بیربكات، ئه‌و خواردنانه‌ی‌ ده‌یخوارد ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ (20) هه‌زار كالۆری‌ تێدابووه‌، كه‌ ئه‌م ڕێژه‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ كه‌ مرۆڤێكی‌ ئاسایی‌ پێویستێتی‌ بۆ له‌شی‌، ته‌نانه‌ت بۆ نان خواردن پاره‌ی‌ ناو نامه‌كانی‌ ده‌دزی‌، بۆیه‌ له‌شوێنی‌ كاره‌كه‌شی‌ ده‌ركرا، دوای‌ ماوه‌یه‌ك ئه‌و كوڕه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر زیاد قه‌ڵه‌و ده‌بێت‌و له‌سه‌ر جێگادا ده‌كه‌وێت بۆ چه‌ندین ساڵ، له‌ساڵی‌ (2002)دا به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ (فدق) بۆی‌، دیواره‌كه‌یان رۆخاند‌و پاشان له‌ماڵه‌وه‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام ساڵی‌ ڕابردوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ گه‌ده‌ی‌ بۆ ئه‌نجامدراو ( 127) كیلۆ كێشی‌ دابه‌زی‌، كه‌ ئێستا كێشی‌ (234،9 ) كیلۆگرامه‌، به‌دانانی‌ ئه‌و كێشه‌ له‌پاش چه‌ندین ساڵ پاوڵ ده‌توانێت له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌ی‌ ماتۆردار جووڵه‌ بكات
Free Web Hosting