Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya پێنج هۆكار هه‌ن نایه‌ڵن مرۆڤ ÙƒÛŽØ´ÛŒ دابه‌زێت
نێردراوە لەلایەن samal لە
هۆی‌ سه‌رنه‌گرتنی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش به‌ڕه‌چاوكردنی‌ كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌و هه‌وڵدان كاتێك كه‌ هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنی‌ كێش سه‌ركه‌وتوو نابێت مرۆڤ تووشی‌ خه‌مباری‌ ده‌كات، بێگومان كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تر له‌پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ناوده‌نرێت هۆكاره‌ پزیشكییه‌كان. له‌له‌شدا به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ین بۆ زیاده‌ی‌ خۆراك یان كه‌می‌ جووڵه‌ یان ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كالۆرییه‌كه‌یان به‌رزه‌، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ تر ده‌گرێته‌ خۆی‌ كه‌ له‌م خاڵانه‌دا ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه‌.
هەوڵی درێژکراو

1- غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌:-
له‌هه‌ر ده‌ ئافره‌تێك یه‌كێكیان غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ هه‌یه‌، له‌ته‌مه‌نێكدا كه‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ ئیشكردنی‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ هه‌یه‌، به‌زانینی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیشی‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ پێداویستییه‌كانی‌ له‌شه‌ له‌وزه‌ هه‌روه‌ها كه‌می‌ ئیشكردنی‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گرژبوونی‌ ئه‌و ڕێژه‌ی‌ كالۆرییه‌ سووتاوه‌ له‌له‌شدا، ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌ورییه‌ی‌ زیاده‌ له‌له‌ش به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بسووتێنرێت‌و سوودیشی‌ لێ‌ ببینرێت، له‌گرنگترین ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ دابه‌زینی‌ توانای‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست، هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ‌و ئازاری‌ جومگه‌كان‌و له‌بیرچوونه‌وه‌ی‌ درێژخایه‌ن سه‌ره‌ڕایی‌ قه‌ڵه‌وبوون، وه‌ئه‌م نیشانانه‌ هه‌مووی‌ پێكه‌وه‌ ڕوونادات، پێویسته‌ سه‌ردانی‌ دكتۆر بكرێت، له‌كاتی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌ریه‌كێك له‌م نیشانانه‌ بۆ زانینی‌ توانای‌ ئیشكردنی‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌.
2- حه‌ساسیه‌ت:-
له‌زانستی‌ حه‌ساسییه‌تدا پۆلێنی‌ زیاده‌ی‌ كێش كراوه‌، به‌خواردنی‌ هه‌ندێك خۆراك كه‌ گونجاو نین بۆ له‌ش وه‌دوای‌ خواردنی‌ خواردنه‌كه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌ت ده‌بێت، كاردانه‌وه‌ی‌ له‌نێوان به‌رگری‌ له‌ش‌و خۆراك ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ (هیستامین) به‌هۆی‌ خرۆكه‌ سپییه‌كانی‌ خوێنه‌وه‌، هیستامین ده‌بێته‌ هۆی‌ لێچوونی‌ شله‌مه‌نییه‌كان له‌ملوله‌ی‌ خوێن، قه‌تیسبوونی‌ شله‌مه‌نییه‌كان له‌چه‌وری‌ ده‌چێت پێویسته‌ لێره‌دا به‌په‌نجه‌ هێز له‌و جومگه‌یه‌ بكه‌یت، ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند سانییه‌یه‌ك زیاتر ده‌خایه‌نێت، لێره‌دا نه‌خۆشه‌كه‌ تووشی‌ قه‌تیسبوونی‌ شله‌مه‌نییه‌كان ده‌بێت به‌هۆی‌ خواردنی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌تی‌ ده‌كات، ڕێژه‌ی‌ ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌ زیاد ده‌بن كه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌تی‌ ده‌كات وه‌گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌ت ده‌كات، بریتین له‌ (گه‌نم، هێلكه‌، مۆز‌و شیره‌مه‌نییه‌كان) لێره‌دا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت ئه‌و خۆراكانه‌ كامانه‌ن كه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌تت ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌كۆكه‌یه‌كی‌ بێزاركه‌ر كرد له‌كاتی‌ خواردنه‌كه‌دا ئه‌مه‌ تووشی‌ حه‌ساسییه‌تت ده‌كات.

3- هۆرمۆنه‌كان:-
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن كه‌ یه‌ك ئافره‌ت له‌ده‌ ئافره‌تدا تووشی‌ نه‌خۆشی‌ تێكچوونی‌ هێلكه‌دان ده‌بن، ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ هۆرمۆنه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ نه‌خوازراو، زیادبوونی‌ كێش‌و ڕووانی‌ موو له‌سه‌ر له‌ش‌و ده‌ركه‌وتنی‌ په‌ڵه‌ به‌ده‌موچاوه‌وه‌‌و دواكه‌وتنی‌ سووڕی‌ مانگانه‌، نیوه‌ی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ تووشی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كێشیان زیاد ده‌كات، ڕێجیم كردن بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش هیچ سوودێكی‌ نییه‌، دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ته‌نیا به‌ڕێگه‌ی‌ پشكنینی‌ خوێن‌و تیشكی‌ ده‌نگی‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ حه‌پی‌ نه‌هێشتنی‌ منداڵبوون ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێك‌وپێك ئیشنه‌كردنی‌ هێلكه‌دانه‌كه‌‌و كێشه‌ی‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌هێلكه‌دان دروست ده‌بێت.
4- خوێ:-
زیاد به‌كارهێنانی‌ خوێ له‌خۆراكدا، ده‌بێته‌ هۆی‌ قه‌تیسبوونی‌ شله‌مه‌نییه‌كان له‌له‌شدا، بۆیه‌ ئامۆژگاری‌ ده‌كرێین به‌به‌كارنه‌هێنانی‌ یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی‌.
5- خه‌مۆكی‌:-
زانراوه‌ كه‌ خه‌مۆكی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زۆرخۆری‌ له‌خۆراكدا، چێژوه‌رگرتن له‌لایه‌ن كه‌سی‌ خه‌مۆكه‌وه‌ له‌خۆراك بۆ ده‌ربازبوون له‌خه‌مۆكی‌.

ئا: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح
سه‌رچاوه‌: yahoo.com
Free Web Hosting