Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya زانیاری‌ پێویست ده‌رباره‌ی‌ شلیكی‌ ئاڵتونی‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
ئه‌م جۆره‌ شلیكه‌ ڕه‌نگێگی‌ پرته‌قاڵی‌ كاڵ كه‌ به‌لای‌ زه‌رددا ده‌ڕوات هه‌یه‌، بۆیه‌ پێی‌ ده‌ڵێن (شلیكی‌ ئاڵتون)ی‌‌و ناوكێكی‌ بچووكیشی‌ له‌ناودایه‌، هه‌روه‌ها میوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌ڕوو ئاوداره‌‌و تامیشی‌ زۆر خۆشه‌، له‌ناو زۆر خواردن‌و زه‌ڵاته‌و شتی‌ دیكه‌ی‌ خواردندا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و میوه‌یه‌ سوودێكی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ش سووده‌كانین:
* ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ڕیشاڵ له‌ناویدا هه‌یه‌. * ڕێژه‌ی‌ ئه‌نتیئۆكسید زۆره‌ له‌ناویدا. * له‌ڕووی‌ ماده‌و ڤیتامینه‌وه‌ زۆر
هەوڵی درێژکراو
ئه‌م جۆره‌ شلیكه‌ ڕه‌نگێگی‌ پرته‌قاڵی‌ كاڵ كه‌ به‌لای‌ زه‌رددا ده‌ڕوات هه‌یه‌، بۆیه‌ پێی‌ ده‌ڵێن (شلیكی‌ ئاڵتون)ی‌‌و ناوكێكی‌ بچووكیشی‌ له‌ناودایه‌، هه‌روه‌ها میوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌ڕوو ئاوداره‌‌و تامیشی‌ زۆر خۆشه‌، له‌ناو زۆر خواردن‌و زه‌ڵاته‌و شتی‌ دیكه‌ی‌ خواردندا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و میوه‌یه‌ سوودێكی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ش سووده‌كانین:
* ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ڕیشاڵ له‌ناویدا هه‌یه‌.
* ڕێژه‌ی‌ ئه‌نتیئۆكسید زۆره‌ له‌ناویدا.
* له‌ڕووی‌ ماده‌و ڤیتامینه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌تایبه‌تی‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (C,B1,B2,B3‌و كارۆتین).
* ڕێژه‌ی‌ كالیسۆم زۆره‌ له‌ناویدا، بۆیه‌ پێویسته‌ بدرێت به‌منداڵان، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر زیره‌كبوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنیان هه‌یه‌.
* هاوكاری‌ خێرا كاركردنی‌ مێتاپلازما ده‌كات.
* ڕێژه‌ی‌ كالۆری‌ كه‌مه‌ له‌ناویدا.
* هاوكاری‌ له‌نابردنی‌ مشه‌خۆره‌كانی‌ ناو سیستمی‌ هه‌رسكردن ده‌كات.
* زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌.
* له‌ڕووی‌ پۆتاسیۆمه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
* به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ سیل، دڵ‌و كێشه‌ی‌ بۆڕی‌ میزیان هه‌یه‌.
* یارمه‌تی‌ فڕێدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ (سركه‌ی‌ یۆریك)ی‌ ناو خوێن ده‌كات.
* له‌ناویدا هه‌شت جۆر (ئه‌لكۆلید)ی‌ جیاواز هه‌یه‌، كه‌ له‌دروستكردنی‌ ڤاكسیندا سوود له‌و ئه‌لكۆلیده‌ گیاییانه‌ ده‌بینرێت.
* كاریگه‌ری‌ پۆزه‌تیفی‌ له‌سه‌ر سووڕی‌ خوێن هه‌یه‌.
* پێست له‌تیشكی‌ خۆر ده‌پارێزێت.
* كاریگه‌ری‌ ئه‌رێنی‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی‌ پرۆستات‌و قوڕگ هه‌یه‌.
* پیربوون دواده‌خات، چونكه‌ خاوه‌نی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ پاراستنی‌ پێسته‌ له‌چرچ‌و لۆچی‌‌و پیربوون.

ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه‌: sabah.com.tr
Free Web Hosting