Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya سركه‌ بۆ پێست
نێردراوە لەلایەن samal لە
لێكۆڵه‌ره‌وه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان پێیانوایه‌، نابێت سركه‌ ته‌نها بۆ تامه‌كه‌ی‌ به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ له‌هه‌مانكاتدا سركه‌ چاره‌سه‌ری‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ پێسته‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆر باشی‌ له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ بۆ چرچنه‌بوونی‌ پێست زۆر به‌سووده‌، ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ باسیان له‌وه‌شكردووه‌، مرۆڤه‌كان ده‌توانن به‌گوێره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ پێستیان، سوود له‌و سركانه‌ وه‌ربگرن‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سووده‌كانی‌ سركه‌یان باسكردووه‌: 1- پێستی‌ وشك: (30گم) پاقله‌ی‌ توندی‌ ده‌نك له‌گه‌ڵ یه‌ك لیتر ئاودا تێكه‌ڵ
هەوڵی درێژکراو
لێكۆڵه‌ره‌وه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان پێیانوایه‌، نابێت سركه‌ ته‌نها بۆ تامه‌كه‌ی‌ به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ له‌هه‌مانكاتدا سركه‌ چاره‌سه‌ری‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ پێسته‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆر باشی‌ له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ بۆ چرچنه‌بوونی‌ پێست زۆر به‌سووده‌، ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ باسیان له‌وه‌شكردووه‌، مرۆڤه‌كان ده‌توانن به‌گوێره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ پێستیان، سوود له‌و سركانه‌ وه‌ربگرن‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سووده‌كانی‌ سركه‌یان باسكردووه‌: 1- پێستی‌ وشك: (30گم) پاقله‌ی‌ توندی‌ ده‌نك له‌گه‌ڵ یه‌ك لیتر ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و بیكوڵێنن، پاشان دوو لیتر ئاوی‌ سركه‌ی‌ سێوی‌ به‌سه‌ردا بكه‌ن‌و بۆ ماوه‌ی‌ (10) خوله‌ك بیكۆڵێنن‌و پاشان ئه‌و ئاماده‌كراوه‌ بۆ پێستتان به‌كاربهێنن.
2- پێستی‌ چه‌ور: سێ‌ كه‌وچكی‌ چێشت ماست له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك سركه‌ی‌ سێوو یه‌ك كه‌وچك ئارد تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و بیده‌ن له‌ده‌موچاوتان‌و بۆ ماوه‌ی‌ (10) خوله‌ك چاوه‌ڕوانبن‌و پاشان بیشۆن.
3- خوران: نیشاسته‌ی‌ گه‌نمه‌شامی‌‌و سركه‌ی‌ سێو له‌گه‌ڵ یه‌كدا تێكه‌ڵ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك تا وه‌كو هه‌ویری‌ لێدێت، پاشان بیده‌ن له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ كێشه‌‌و بێزاریتان بۆ دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ خوران‌و ئه‌كزیما زۆر به‌سووده‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ پێستیان هه‌یه‌، دوو كاتژمێر جارێك سركه‌ی‌ سێو بده‌ن له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.
4- كڕێشك: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ریان كڕێشكی‌ هه‌یه‌، هه‌فته‌ی‌ دووجار سركه‌ی‌ سێو به‌كاربهێنن‌و بیده‌ن له‌بێخی‌ قژتان‌و پاشان به‌خاولیه‌كی‌ گه‌رم سه‌رتان دابپۆشن‌و بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێرێك چاوه‌ڕوان بن‌و دواتر به‌شامپۆ بیشۆن، به‌و شێوه‌یه‌ش له‌و كڕێشكانه‌ ڕزگارتان ده‌بێت.
5- ئازاری‌ ددان: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ددانیان دێشێت، سركه‌ی‌ سێوو بیبه‌ری‌ توون تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و كه‌مێك گه‌رمی‌ بكه‌ن، پاشان ئه‌و تێكه‌ڵه‌ له‌ده‌متاندا بۆ چه‌ند خوله‌كێك بهێڵنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش زۆر به‌ئاسانی‌ له‌و ئازاره‌ ڕزگارتان ده‌بێت
Free Web Hosting