Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya بۆیه‌كه‌مجارله‌سعودیه‌ خێزانه‌كان ده‌توانن منداڵه‌كانیان ببین له‌ قوتابخانه‌دا
نێردراوە لەلایەن samal لە
بیستومانه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ دایكان چاودێری‌ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌دایه‌نگاكاندا به‌هۆی‌ كامێرای‌ چاودێرییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ په‌ره‌ی‌ نه‌سه‌ندوه‌. مامۆستایه‌كی‌ سعودی له‌ (جه‌ده‌) هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ نوێ، ئه‌ویش به‌دانانی‌ كامێرا له‌ قوتابخانه‌كاندا بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خوێندكاره‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی‌ پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێتدا. مامۆستا (محمه‌د بن فه‌ریحان حارس)كه‌ خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌كه‌یه‌، ڕایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی‌ دانانی‌
هەوڵی درێژکراو
بیستومانه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ دایكان چاودێری‌ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌دایه‌نگاكاندا به‌هۆی‌ كامێرای‌ چاودێرییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ په‌ره‌ی‌ نه‌سه‌ندوه‌. مامۆستایه‌كی‌ سعودی له‌ (جه‌ده‌) هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ نوێ، ئه‌ویش به‌دانانی‌ كامێرا له‌ قوتابخانه‌كاندا بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خوێندكاره‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی‌ پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێتدا. مامۆستا (محمه‌د بن فه‌ریحان حارس)كه‌ خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌كه‌یه‌، ڕایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی‌ دانانی‌ كامێرا له‌پۆله‌كانداو چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن دایكان‌و باوكانه‌وه‌ بۆ زانینی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ منداڵه‌كانیانه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان و مامۆستاكانیان، هه‌روه‌ها بۆ زانینیشه‌ له‌ناو پۆلدا به‌وه‌ی‌ منداڵه‌كانیان ده‌چنه‌ قوتابخانه‌ یان نا، هاوكات زانینی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ مامۆستاكانیش تابزانن وانه‌كان به‌باشی‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ یان بیری‌ تیرۆریستی‌ له‌ناو خوێندكاره‌كاندا بڵاوناكه‌نه‌وه‌، ئامانجێكی‌ تره‌.
حارس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ ده‌توانرێت بپارێزرێت‌و جارێكی‌ تریش ته‌ماشا بكرێته‌وه‌‌و گوێی‌ لێبگیرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌سوده‌ كه‌به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ ناچنه‌وه‌ قوتابخانه‌ ده‌توانن له‌ماڵه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ گوێیان له‌ وانه‌كانیان بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو پۆلدا بن ‌و سودی‌ لێ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت زیاتر له‌وانه‌كه‌ تێبگات ده‌توانێ‌ جارێكی‌ تر گوێی‌ له‌وانه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ (عبدوڵا سه‌قه‌فی‌)به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌پارێزگای‌ جده‌ ڕایگه‌یاند، كه‌بیرۆكه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ ناو پۆل بۆ ناو ماڵ بیرۆكه‌یه‌كی‌ زۆر باشه‌ و پشتگیری‌ له‌و كاره‌ ده‌كات و بڕیاریشیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ هه‌موو خوێندنگاكان بگرێته‌وه‌.
Free Web Hosting