Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya ئاگاداربه‌.. چه‌ندێك خه‌مۆك بیت، زیاتر توندڕه‌و ده‌بیت..!!
نێردراوە لەلایەن samal لە
ئایا تۆ مرۆڤێكی‌ خه‌مۆكیت؟ ئه‌گه‌ر خه‌مۆكییه‌كه‌ت له‌كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، یان به‌جۆرێكی‌ تر؟ له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر خه‌مۆكیت زیاد بكات، توندڕه‌ویت زیاد ده‌بێت. نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌، ڕێژه‌ی‌ خه‌مۆكی‌ هاوتا ده‌بێت به‌توندڕه‌وی‌، خه‌مۆكی‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌و گرنگ ده‌بینێت له‌وه‌ی‌ به‌ره‌و شه‌ڕانگێزی‌‌و توندڕه‌ویت به‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ هه‌بوون ده‌وترا. ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت‌و لاوان یان هه‌رزه‌كاران بۆ ماوه‌ی‌
هەوڵی درێژکراو
ئایا تۆ مرۆڤێكی‌ خه‌مۆكیت؟ ئه‌گه‌ر خه‌مۆكییه‌كه‌ت له‌كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، یان به‌جۆرێكی‌ تر؟ له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر خه‌مۆكیت زیاد بكات، توندڕه‌ویت زیاد ده‌بێت. نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌، ڕێژه‌ی‌ خه‌مۆكی‌ هاوتا ده‌بێت به‌توندڕه‌وی‌، خه‌مۆكی‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌و گرنگ ده‌بینێت له‌وه‌ی‌ به‌ره‌و شه‌ڕانگێزی‌‌و توندڕه‌ویت به‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ هه‌بوون ده‌وترا. ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت‌و لاوان یان هه‌رزه‌كاران بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك دابنیشن یان سه‌رقاڵ بن به‌یاری‌ ئه‌لكترۆنی‌‌و ڤیدیۆكانه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی تووشبون به‌توندڕه‌وی‌‌و حه‌زی‌ شه‌ڕانگێزی‌. له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌سه‌ر (302) سێسه‌دو دوو ئه‌مریكی‌ كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانین ته‌مه‌نیان له‌نێوان (10 بۆ 14) ساڵاندایه‌، ئه‌نجادراوه‌و ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ خایاند، توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت‌و ڕه‌فتاریان ئه‌نجامدرا. له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، ڕێژه‌ی‌ (75%)ی‌ ئه‌و لاوانه‌ی یارییه‌ ڤیدیۆیی‌‌و ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڕێژه‌ی‌ (23%) تووشی‌ خه‌مۆكی‌ بوون‌و به‌ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر و ئه‌وانشی كه‌ خه‌مۆكی‌‌و توندڕه‌وی‌ سه‌ریهه‌ڵدا له‌ناویاندا به‌ڕێژه‌ی‌ (45%) بوو كه‌ له‌ئاكامی‌ وه‌رگرتنی‌ خه‌مۆكی‌ بوو له‌ده‌وروبه‌ریانه‌وه‌.
Free Web Hosting