Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya خه‌یاڵ‌‌و ئاو كێشی‌ مرۆڤ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ سه‌لماندوویه‌تی‌، كه‌ خه‌یاڵكردنی‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه‌، هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێشی‌ جه‌سته‌، یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌ سه‌لمێنه‌ره‌كانی‌ ئه‌و ڕاستییه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی‌، جه‌سته‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ زانا‌و بیرمه‌ند‌و فه‌یله‌سوف‌و شاعیره‌كان لاوازه‌‌و كێشیان كه‌مه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش زۆرخواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش.ڕۆژنامه‌ی‌ (علوم) له‌زاری‌ توێژه‌ره‌كانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌خه‌یاڵیاندا واهه‌ست ده‌كه‌ن، كه‌ خواردنی‌ به‌تام ده‌خۆن،
هەوڵی درێژکراو
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ سه‌لماندوویه‌تی‌، كه‌ خه‌یاڵكردنی‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه‌، هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێشی‌ جه‌سته‌، یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌ سه‌لمێنه‌ره‌كانی‌ ئه‌و ڕاستییه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی‌، جه‌سته‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ زانا‌و بیرمه‌ند‌و فه‌یله‌سوف‌و شاعیره‌كان لاوازه‌‌و كێشیان كه‌مه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش زۆرخواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش.ڕۆژنامه‌ی‌ (علوم) له‌زاری‌ توێژه‌ره‌كانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌خه‌یاڵیاندا واهه‌ست ده‌كه‌ن، كه‌ خواردنی‌ به‌تام ده‌خۆن، له‌واقیعدا ناتوانن زۆر بخۆن، ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ش له‌لای‌ زۆربه‌ی‌ زانا‌و بیرمه‌نده‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام هاوڵاتیانی‌ ئاسایی‌ خه‌یاڵ‌‌و واقیع تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
(كاری‌ مۆرویدج) مامۆستای‌ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌زانكۆی‌ (كارنیجی‌ میلۆن) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، خه‌یاڵكردنی‌ زۆر له‌لای‌ مرۆڤ، حه‌زی‌ خواردن كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئاویش ده‌بێته‌ هۆی‌ تێركردنی‌ ڕیشاڵه‌كانی‌ ناو گه‌ده‌‌و ئه‌گه‌ر گه‌ده‌ به‌رده‌وام ئاوی‌ تێدابێت، مرۆڤ خواستی‌ له‌سه‌ر خواردن نامێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ تێپه‌ڕبوونی‌ كاتدا جه‌سته‌ لاوازده‌بێت.
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستیی‌ جیهانی‌ (WHO)، نزیكه‌ی‌ (2.000.000.000) دوو ملیار دانیشتووی‌ جیهان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی‌‌و كێشی‌ زۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه‌.
زاناكان ئامۆژگاریی‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئاو زۆر بخۆنه‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر ده‌توانن با ڕۆژانه‌ش خه‌یاڵه‌كانیان فراوان بكه‌ن.
Free Web Hosting