Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya زانیاری‌ پێویست ده‌رباره‌ی‌ ئه‌یدز
نێردراوە لەلایەن samal لە
نه‌خۆشی‌ ئه‌یدز له‌ڤایرۆسی‌ (HIV)ه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و نه‌خۆشییه‌كی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌، كه‌م تا زۆر لای‌ هه‌مووان ئاشكرایه‌.پێده‌چێت هه‌موو كات به‌زوویی‌ نیشانه‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، هه‌ندێك جاریش هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ ده‌رناكه‌وێت‌و هیچ كێشه‌ بۆ كه‌سانی‌ تووشبوو دروست ناكات، به‌تایبه‌تی‌ خانمان هه‌ست ناكه‌ن كه‌ تووشی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون. *ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌
هەوڵی درێژکراو
نه‌خۆشی‌ ئه‌یدز له‌ڤایرۆسی‌ (HIV)ه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و نه‌خۆشییه‌كی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌، كه‌م تا زۆر لای‌ هه‌مووان ئاشكرایه‌.پێده‌چێت هه‌موو كات به‌زوویی‌ نیشانه‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، هه‌ندێك جاریش هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ ده‌رناكه‌وێت‌و هیچ كێشه‌ بۆ كه‌سانی‌ تووشبوو دروست ناكات، به‌تایبه‌تی‌ خانمان هه‌ست ناكه‌ن كه‌ تووشی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون.
*ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بیكه‌یت له‌كاتی‌ تووشبوون به‌ئه‌یدز چین؟ ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ ناله‌بار كرد به‌و نه‌خۆشییه‌، پێویسته‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ بكه‌یت‌و له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ شیكاری (ئه‌یدز، جگه‌ر، په‌تا گوازراوه‌كان‌و خوێن)تان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كێشه‌تان هه‌بوو له‌ده‌رهاویشته‌كان، كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئۆرگانه‌ سێكسییه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چن، ئه‌وا پێویسته‌ شیكاری‌ (ئه‌نتیبیۆگرام)یتان بۆ بكرێت، چونكه‌ پێویسته‌ جۆری‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بزانن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌.
*به‌دوو جۆر نیشانه‌كانی‌ ئه‌یدز ده‌رده‌چێت:
1- نیشانه‌ گه‌وره‌كانی‌:
*له‌ده‌ستدانی‌ كێش‌و قورسی‌ جه‌سته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ (10%).
*سكچوون كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
*به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ جه‌سته‌و تا لێهاتن بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌مانگێك.
2-نیشانه‌ بچووكه‌كانی‌:
* دروستبوونی‌ كۆكه‌یه‌كی‌ قورس كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌مانگێك به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت.
*خوران به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كه‌ سه‌رجه‌م جه‌سته‌ ده‌گرێته‌وه‌.
* ده‌ركه‌وتنی‌ په‌ڵه‌ی‌ سوور له‌سه‌ر پێست.
*له‌ده‌ستدانی‌ یاده‌وه‌ری‌.
* دروستبوونی‌ ئاوسان له‌جه‌سته‌دا.
*زوو توڕه‌بوون‌و تێكچوونی‌ سیستمی‌ تووڕه‌یی‌.
*دروستبوونی‌ كه‌روو له‌جه‌سته‌دا‌و چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ دیكه‌...هتد
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌باشی‌ دڵنیابن له‌و نه‌خۆشییه‌، ئه‌وا پێویسته‌ شیكاری‌ خوێن بكه‌ن، چونكه‌ له‌كاتی‌ شیكاری‌ خوێن ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر (ئه‌نتیكۆر) له‌خوێندا هه‌بوو، ئه‌وا به‌مانای‌ ئه‌وه‌ دێت ڤایرۆسیش له‌خوێندا هه‌یه‌.
ڕێگه‌ی‌ خۆپاراستن له‌ئایدز:
*نابێت كاری‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن، كه‌ تووشی‌ ئایدز هاتوون‌و هه‌ڵگری‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
*نابێت ئۆرگان‌و سپێرمی‌ كه‌سی‌ تووشبوو به‌ئایدز بگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ ته‌ندروست.
* نابێت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی‌ كه‌ كاری‌ (مه‌نیكیۆر، په‌دیكیۆر، كۆتان، كونكردنی‌ گوو ێ لووت، خه‌ته‌نه‌كرد‌و ئامێره‌كانی‌ ددان)ی‌ پێده‌كرێت، بۆ دوو كه‌س به‌كاربهێندرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی‌ تووشبوو به‌ئایدز ئه‌و ئامێرانه‌ به‌كاربهێنێت‌و دواتر بۆ كه‌سێكی‌ ته‌ندروست هه‌مان كه‌ره‌سته‌ به‌كاربهێنرێنه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ له‌شی‌ كه‌سه‌ ته‌ندروسته‌كه‌و ئه‌ویش تووشی‌ ئایدز ده‌بێت.
* ئه‌و ژنانه‌ی‌ تووشی‌ ئایدز بوون، نابێت ڕێگه‌ بده‌ن منداڵیان بێت.
لێكۆڵه‌ره‌وان باسیان له‌وه‌كردووه‌، سێكس كاریگه‌رییكی‌ به‌رچاوی‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ سێكسه‌وه‌ دروست بووه‌، جا بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆتان بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه‌، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا سێكس بكه‌ن كه‌ دڵنیابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ئایدزو هه‌ڵگری‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ نییه‌.
ئایدز یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌وقه‌كردن، باوه‌شپیاكردن، ده‌ستلێدان، هه‌ڵمژینی‌ هه‌مان هه‌ناسه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌‌و ماچكردنی‌ ناو گۆمه‌ڵگه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ دیكه‌، بۆیه‌ كارێكی‌ بێ‌ مانایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تووشی‌ ئایدز بوون له‌ناو گۆ کۆ مه لگه‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووربخرێنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات مرۆڤه‌كان له‌وباره‌وه‌ تووشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ ببن‌و ترس له‌دڵیاندا دروست ببێت.
Free Web Hosting