Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya نینۆكه‌كان نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ دیاریده‌كه‌ن
نێردراوە لەلایەن samal لە
ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر نینۆكه‌كانتاندا هات، ئه‌وا بزانن كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستیتان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر (دڵ، جگه‌رو سییه‌كان... هتد) هه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌بێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا نیشانه‌كانی‌ له‌نینۆكه‌كانتاندا ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كه‌:
1- بێ ڕه‌نگبوونی‌ نینۆكه‌كان: ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانتان بی‌ ڕه‌نگبوو یان سپی‌ بوو، زۆربه‌ی‌ جار ئه‌وه‌ به‌هۆی‌ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دێته‌ كایه‌وه‌و بێ‌ زیانه‌، به‌ڵام نیشانه‌ی‌ زۆر نه‌خۆشییه‌، وه‌ك (كه‌مخوێنی‌، جگه‌ر‌و وه‌ستانی‌ دڵ).

هەوڵی درێژکراو
ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر نینۆكه‌كانتاندا هات، ئه‌وا بزانن كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستیتان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر (دڵ، جگه‌رو سییه‌كان... هتد) هه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌بێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا نیشانه‌كانی‌ له‌نینۆكه‌كانتاندا ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كه‌: 1- بێ ڕه‌نگبوونی‌ نینۆكه‌كان: ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانتان بی‌ ڕه‌نگبوو یان سپی‌ بوو، زۆربه‌ی‌ جار ئه‌وه‌ به‌هۆی‌ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دێته‌ كایه‌وه‌و بێ‌ زیانه‌، به‌ڵام نیشانه‌ی‌ زۆر نه‌خۆشییه‌، وه‌ك (كه‌مخوێنی‌، جگه‌ر‌و وه‌ستانی‌ دڵ).
2- سپی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوی‌ نینۆكه‌كان:
ئه‌گه‌ر ڕووی‌ بنی‌ نینۆكه‌كان به‌ته‌واوی‌ سپی‌ بوون پێویسته‌ ئاگاداربن، چونكه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ بۆ نموونه‌، پێده‌چێت (هه‌وكردنی‌ جگه‌ر)تان هه‌بێت.
3- نیۆكی‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو:
نینۆكی‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو هه‌موو كات هۆشیاری‌ ده‌دات له‌سه‌ر تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌ (كه‌ڕوو)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر كه‌مه‌، به‌ڵام نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ (شه‌كره‌، پێست، سییه‌كان) ده‌رده‌خات.
4- نینۆكی‌ شین هه‌ڵگه‌ڕاو:
ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كان شین هه‌ڵگه‌ڕان ئه‌وا به‌مانای‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ش ئۆكسجینی پێویست وه‌رناگرێت، له‌هه‌مان كاتدا هۆشیارییه‌كه‌ له‌سه‌ر تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌ سییه‌كان، ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كان به‌كه‌می‌ شین بووبێتن، ئه‌وا نیشانه‌ی‌ تووشبوونه‌ به‌نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌.
5- زبربوونی‌ نینۆكه‌كان:
ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كان زبر یاخود ڕزیوو كونكون بوون، هه‌روه‌ها له‌ژێریاندا په‌ڵه‌ی‌ سوور‌و قاوه‌یی‌ ده‌رچووبێت، ئه‌وا پێده‌چێت تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ هه‌وبوونی‌ ئێسك‌و پێست بووبێتن.
- نینۆكی‌ له‌تبوو یان شكاو:
ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كان له‌تببوون یان له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بووبێت به‌دوو پارچه‌وه‌ یاخود به‌ئاسانی‌ بشكێن، ئه‌وا هۆشیاریده‌دا له‌باره‌ی‌ تووشبوونی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌نه‌خۆشی‌ (غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی).
7- هه‌ڵئاوسانی‌ چوارده‌وه‌ری‌ نینۆكان:
ئه‌گه‌ر هاتوو چوارده‌وری‌ نینۆكه‌كان هه‌ڵئاوسان‌و سوور بوونه‌وه‌، ئه‌وا به‌مانای‌ ئه‌وه‌ دێت ژێر نینۆكه‌كان تووشی‌ هه‌وبوون بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌یان لێ ڕووده‌دات، پێویسته‌ ئاگاداربن، چونكه‌ پێده‌چێت تووشی‌ نه‌خۆشی‌ سیل ببن.
8- ده‌ركه‌وتنی‌ په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌ش له‌سه‌ر نینۆكه‌كان:
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نینۆكه‌كان‌و چوارده‌وری‌ په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌ش ده‌رچوو، ئه‌وا پێویسته‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌ن، چونكه‌ پێده‌چێت تووشی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست بووبێتن، كه‌ ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.
9- خواردنی‌ نینۆك:
خواردنی‌ نینۆك كارێكی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ئاسانی‌ ده‌ستبه‌ردانی‌ ئه‌و كاره‌ بێت، ئه‌وه‌ش له‌دوو دڵی‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌ن، پیش ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیدارببن‌و بواری‌ ته‌ندروستیان تێك بچێت.
Free Web Hosting