Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya ئەم خۆراكانە تەندروستی قژت دەپارێزن
نێردراوە لەلایەن samal لە
هەموو مانگێك قژ 4,3,1,2 سم درێژ دەبێت. یەكێ لەو هۆكارە گرنگانەی كە تەندروستی و ڕەونەقی ئەو تاڵە موە تازانە دیاری دەكات، بریتییە لە خۆراكی تەندروست.. بۆیە ئەگەر دەتەوێ قژێكت هەبێت كە خەونی پێوە دەبینی، ناكرێ هەر بیر لە شامپۆ و موكەیەف و كرێم بكەیتەوە. بەڵكو دەبێت لە هەڵبژاردنی خۆراكەكانتدا بیرێك لەو ڕەگەزە خۆراكیانەش بكەیتەوە كە زۆر لە كرێم و شامپۆ گرنگترین لە ڕێگای بەدیهاتنی خەونەكەتدا. ئەمانە ئەو خۆراكانەن كە وادەكەن قژی ئاییندەت تەندروستتر و جوانتر بێت:
هەوڵی درێژکراو
هەموو مانگێك قژ 0,3,1,2 سم درێژ دەبێت. یەكێ لەو هۆكارە گرنگانەی كە تەندروستی و ڕەونەقی ئەو تاڵە موە تازانە دیاری دەكات، بریتییە لە خۆراكی تەندروست.. بۆیە ئەگەر دەتەوێ قژێكت هەبێت كە خەونی پێوە دەبینی، ناكرێ هەر بیر لە شامپۆ و موكەیەف و كرێم بكەیتەوە. بەڵكو دەبێت لە هەڵبژاردنی خۆراكەكانتدا بیرێك لەو ڕەگەزە خۆراكیانەش بكەیتەوە كە زۆر لە كرێم و شامپۆ گرنگترین لە ڕێگای بەدیهاتنی خەونەكەتدا. ئەمانە ئەو خۆراكانەن كە وادەكەن قژی ئاییندەت تەندروستتر و جوانتر بێت:
1. ماسی سەلەمۆن: سەرچاوەیەكی گرنگی ئۆمێگا-3 و ئاسن و ڤیتامین B12 یە. كەمیی ئۆمێگا-3 وادەكات پێستی سەرت وشك بێت و قژت درەوشاوە دیارنەبێت.
2. سەوزە تۆخەكان: وەكو سپێناخ و برۆكلی، كە بە ڤیتامین سی و ئەی دەوڵەمەندن و گەلێ گرنگن بۆ تەندروستی چەورییە ڕژێنەكان كە موكویفێكی سروشتین بۆ تاڵەموەكان.
3. پاقلەمەنی: ئەوانەی لە گورچیلە دەچن وەك فاسۆلیا، هەروەها نیسك و نۆك تەنها پرۆتینی پێویست نادەن بە قژ، بەڵكو بە ماددەی زینك و بایۆتینیش دەوڵەمەندە. كەمیی بایۆتین دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چڕیی مو و بە ئاسانی هەڵكێشرانی.
4. چەرەس و بادەم: ئەگەر دەتەوێ تاڵەموەكانت ئەستور و درەوشاوە بن تكایە بادەم و هاوشێوەكانی زۆر بخۆ. ئەمانە ترشە چەورییە دەگمەنە پێویستەكان و بڕێكی زۆری زینكیان تێدایە.
5. گۆشتی پەلەوەر: گۆشتی مریشك و قەل، پرۆتینێكیان تێدایە كە گەلێ نایابە بۆ گەشەی تاڵە موەكان. كەمی ئەو پرۆتینە، نەك هەر قژ لاواز دەكات، بەڵكو ڕەنگەكەشی تێكدەدات.
6. هێلكە: بە كوڵاوی یاخود هێلكەوڕۆن یان هەر جۆرێكی تر، هێلكە سەرچاوەیەكی پرۆتینە بۆ تاڵە موەكان.
7. دانەوێڵەكان: خواردنی نانی بۆر سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و بیۆتین و زینك و ئاسنە.
8. گوێچكەماسی: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی زینكە، كە بۆ جوانی و درەوشاوەیی مو گرنگە.
9. شیر و بەرهەمەكانی: شیر و ماست و دۆ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كالیسیۆمن. ئەمە جگە لەوەی كازاین و جۆرێكی تایبەتی پرۆتینی پێویستیشیان تێدایە.
10. گێزەر: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین A یە كە بۆ تەندروستی پێستی سەر گەلێ گرنگە.
بەگشتی گرنگە خۆراكەكانت ڕەنگاوڕەنگ بن، هەتاوەكو ببیتە خاوەنی پێستەسەرێكی تەندروست، تاڵەموی ئەستور و پتەو و چڕ و پڕ و درەوشاوە و سەرەنجام قژێكی جوان و سەرنجڕاكێش.
Free Web Hosting