Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya چاوڕژتن، زۆر باشه ‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
به‌گوێره‌ی دوایین توێژینەوەكان، وا دیاره‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی میسر هه‌ر بۆ جوانی و خۆڕازندنه‌وه‌، چاویان نه‌ڕژتووه‌ و کلیان تێی نه‌کردووه‌؛ زانیویانه‌ کل، حه‌کیمه‌ بۆ چاه‌وکانیشیان واته‌ له‌ چاوئێشه‌یش ده‌یانپارێزێت و ته‌نانه‌ت بۆ له‌شیشیان باشه‌! ئه‌و توێژینەوه‌گه‌له‌ لە گۆڤاره‌ بەناوبانگه‌ پزیشكییه‌که‌ی(Analytical Chemistry)ـدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌وسا زوو میسرییەكان بەتایبەت شاژنە بەناوبانگەكەیان واته‌ (كلیۆپاترا) بە خستی چاویانیان بە "كل" دەڕژت و ئه‌و ڕژتنه‌ بۆ
هەوڵی درێژکراو
به‌گوێره‌ی دوایین توێژینەوەكان، وا دیاره‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی میسر هه‌ر بۆ جوانی و خۆڕازندنه‌وه‌، چاویان نه‌ڕژتووه‌ و کلیان تێی نه‌کردووه‌؛ زانیویانه‌ کل، حه‌کیمه‌ بۆ چاه‌وکانیشیان واته‌ له‌ چاوئێشه‌یش ده‌یانپارێزێت و ته‌نانه‌ت بۆ له‌شیشیان باشه‌! ئه‌و توێژینەوه‌گه‌له‌ لە گۆڤاره‌ بەناوبانگه‌ پزیشكییه‌که‌ی(Analytical Chemistry)ـدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌وسا زوو میسرییەكان بەتایبەت شاژنە بەناوبانگەكەیان واته‌ (كلیۆپاترا) بە خستی چاویانیان بە "كل" دەڕژت و ئه‌و ڕژتنه‌ بۆ پتەوكردنی داموده‌ستگه‌ بەرگرییه‌کانی لەش و نەهێشتنی بەكتەریا و وشککردنه‌وه‌ی چڵکی چاو گەلێك بەسوودە.
پزیشكه‌کان دەڵێن "سرپ" کانزایێکی ژه‌هراوییه‌ و گه‌لێک بۆ له‌ش زیانداره‌، بەڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینەوە تازەگه‌له‌ی وا مۆزەخانەی لۆڤه‌ری پاریس و ناوەندی توێژینەوەی(CNRS) پێکه‌وه‌ کردوویانه‌، وا دیاره‌ سرپ ئه‌گه‌ر بە ئەدازە بێت نه‌ک هه‌ر بۆ له‌ش خراپ نییە بگرە باشیش بێت.
فیلیپ واڵتر، سه‌رتوێژه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌ڵێت: "توێژه‌ران پێشتریش زانیبوویان ئه‌وسا زوو له‌ یۆنان و ڕۆمیشدا خه‌ڵکه‌که‌ هه‌ر ده‌یانزانی چاوڕژتن گه‌لێک بۆ چاو باشه‌ به‌ڵام دژوارییه‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو چۆن حیکمه‌ته‌که‌ی بدۆزینه‌وه‌."
توێژه‌ران بۆ زانینی ئه‌و سه‌ربه‌مۆره‌، جۆره‌(جه‌مسه‌رکاره‌با)یێکی زۆر بچووکیان به‌ کار هێناوه‌ هه‌تا بزانن ئه‌و کاته‌ی وا (کولۆرایدی خوێی سرپ) ده‌چێته‌ ناو خانه‌یه‌که‌وه‌ چ ده‌قه‌ومێت له‌ ناو ئه‌و خانه‌یه‌دا؛ ڕفاته‌ی ئه‌و جه‌مسه‌رکاره‌بایه‌ گه‌لێک باریکه‌؛ ده‌ دانه‌ له‌و جه‌مسه‌رکاره‌بایه‌ بنێیته‌ پاڵ یه‌که‌وه‌ ئینجا ده‌بێته‌ ئه‌ندازه‌ی تاڵه‌ پرچێک.
" ڕه‌نگه‌ ئه‌وسا زوو له‌ میسرا، خه‌ڵک سرپیان کردبێته‌ ناو کل و سووراوسپیاوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوئێشه‌ نه‌گرن."
Free Web Hosting