Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌پێی‌ بورجه‌كان
نێردراوە لەلایەن samal لە
كام بورج به‌ئاسانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ پێكده‌هێنێت‌و كامیان هه‌رگیز ناتوانن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ خۆش پێكبهێنن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانتاندا، گوێ‌ به‌بورجه‌كانتان بده‌ن.
*بورجی‌ كاوڕ:
جوڵه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕ پێنه‌كراو ده‌هێنێته‌ ژیانتانه‌وه‌‌و ژیانتان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌كات، ئه‌گه‌ر وا پلانت داڕشتووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ درێژخایه‌نی‌ پڕخۆشی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی‌ ئه‌م بورجه‌دا ببیته‌ سه‌ر، له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێت ئاماده‌ی‌ هه‌موو شتێك بیت، زۆر هه‌ڵه‌یه‌ چاوه‌ڕه‌وانی
هەوڵی درێژکراو
كام بورج به‌ئاسانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ پێكده‌هێنێت‌و كامیان هه‌رگیز ناتوانن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ خۆش پێكبهێنن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانتاندا، گوێ‌ به‌بورجه‌كانتان بده‌ن.
*بورجی‌ كاوڕ:
جوڵه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕ پێنه‌كراو ده‌هێنێته‌ ژیانتانه‌وه‌‌و ژیانتان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌كات، ئه‌گه‌ر وا پلانت داڕشتووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ درێژخایه‌نی‌ پڕخۆشی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی‌ ئه‌م بورجه‌دا ببیته‌ سه‌ر، له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێت ئاماده‌ی‌ هه‌موو شتێك بیت، زۆر هه‌ڵه‌یه‌ چاوه‌ڕه‌وانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ڕ‌وتینییان لێ‌ بكه‌یت، زۆربه‌ی‌ پیاوان زۆر به‌لایه‌نه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی‌ ئه‌م بورجه‌دا دروست بكه‌ن، ئافره‌تانی‌ ئه‌م بورجه‌ به‌دوای‌ توانایی‌‌و شانازی‌و كه‌مێك فیداكاریشدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر تۆ كوڕیت له‌م په‌یوه‌ندییه‌ بێئه‌وه‌ی‌ بیر له‌هیچ شتێك بكه‌یته‌وه‌، ژیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی‌ ئه‌م بورجه‌دا پێكبهێنه‌، چونكه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیتان زۆر ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بێت.

*بورجی‌ گا:
به‌زۆری‌ كوڕ‌و كچی‌ ئه‌م بورجه‌ ئاهه‌نگی‌ گه‌وره‌ زۆر به‌لایانه‌وه‌ په‌سه‌نده‌، كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ بریاڕدان له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌لایان به‌مانای‌ پێدانی‌ توانا دێت، پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌مانای‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ تێبگات، دوای‌ ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌دات، هه‌موو شته‌كان زۆر به‌ورده‌كارییه‌وه‌ پلانی‌ بۆ داده‌ڕێژن‌و په‌سه‌ندی‌ ده‌كه‌ن، دوای‌ ماوه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ هاوسه‌رگیری‌، پیاوانی‌ ئه‌م بورجه‌ به‌ته‌واوی‌ خاوه‌نداریی‌ هاوژینه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ ئه‌م بورجه‌دا پێكبهێنیت‌و باوه‌ڕپێكراو بێت، ئه‌وا دڵنیابه‌ هه‌موو پێداویستییه‌كانت له‌پێش خۆت ده‌بینیت، به‌ڵام بۆ ئافره‌تانی‌ ئه‌م بورجه‌، كاره‌كانیان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ دێت، پیشه‌ به‌لایانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، پاشان حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌ خێزانێكیان هه‌بێت، له‌ڕاستیدا ژنانی‌ ئه‌م بورجه‌ پڕ له‌خۆشه‌ویستین‌و نمونه‌یین، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵیان ده‌بێت، دایكێكی‌ زۆرباشیان لێ‌ ده‌رده‌چێت.

*بورجی‌ دووانه‌:
جووته‌یه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌ئاسانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ش‌و هه‌وایه‌ك خۆی‌ ده‌خوڵقێنێت، زۆر دلخۆش ده‌بن كه‌ كه‌ش‌و هه‌وایه‌ك دروست بكه‌یت له‌ ه‌ڵ ئه‌واندا بگونجێت‌و گرنگی‌ به‌پێداویستیه‌كانیان بده‌یت، پێكهێنانی‌ هاوسه‌رێتی‌ بورجی‌ دووانه‌‌و نه‌هه‌نگ زۆر ڕاست نییه‌، ئه‌گه‌ر شتی‌ وا هه‌بوو پێویسته‌ پێش پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی، چه‌ند ساڵێك وه‌كو هاوڕێ به‌یه‌كه‌وه‌ بن تاكو باشتر یه‌ك بناسن‌و بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بگونجێنن، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌ستكردن به‌خۆئاماده‌كردن، به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێریت بۆ هاوسه‌ری ژیانت زۆر له‌نزیكه‌وه‌ ده‌یناسیت، ده‌بنه‌ خاوه‌نی‌ هزرو بیرێكی‌ زۆریش، ئه‌گه‌ر ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی‌ ئه‌م بورجه‌دا پێكبهێنیت، واته‌ ژنێكی‌ شاره‌زا‌و زیره‌كت ده‌بێت، به‌ڵام بۆ پیاوانی‌ ئه‌م بورجه‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو شتێك زۆر گرانیش بێت كه‌ بڕیاریكیدا زۆر هاوسه‌رێكی‌ باشه‌، پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر به‌جۆشه‌‌و ژیانیان خۆش ده‌وێت‌و پشتیوانی‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

بورجی‌ قرژاڵ:
كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر حه‌زیان له‌ماڵدارییه‌، هه‌موو كات حه‌زیان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ڕێكوپێك‌و خیزانێكی‌ باشه‌، خێزان له‌لای‌ ئه‌وان گرنگترین تێگه‌یشتنه‌ له‌جیهاندا، بایه‌خ به‌م پێكهینانه‌ ده‌ده‌ن‌و ده‌یپارێزن، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتیان‌و خێزانه‌كه‌یاندا، تا چاكی‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ واز ناهێنن.

*بورجی‌ شێر:
به‌لای‌ بورجی‌ شێره‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كۆنترۆڵی‌ هه‌موو شتێك بكه‌ن، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌لای‌ هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دیكتاتۆرانه‌‌و سه‌ربه‌خۆ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ڕاستیدا كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ كه‌سانێكن كه‌ به‌هه‌موو هه‌وڵێكه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پێی‌ خۆیان ڕاوه‌ستن‌و نه‌كه‌ونه‌ ژێر ڕكێفی‌ كه‌سه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ زۆر سوودی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وان، هه‌ر چۆنێك بن ده‌توانن ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌گه‌ڵیاندا پێكبهێنن، چونكه‌ دڵنیابن ژیانێكی‌ خۆش‌و ڕۆمانسیتان ده‌بێت، ژنانی‌ ئه‌م بورجه‌ ده‌یانه‌وێت تا مردن خۆشیانت بوێ‌، كه‌ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ پشتگوێ‌ خراوه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، تووشی‌ په‌شیمانی‌ ده‌بێت، له‌هه‌موو كاتدا له‌پشتی‌ هاوسه‌ره‌كانیانن له‌ڕووی‌ كاره‌كان‌و هه‌موو شته‌كانی‌ ژیانه‌وه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هاوكاری‌‌و پشتگیرییان ده‌كه‌ن.

بورجی‌ فه‌ریك:
كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن دوای‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌، ژیانێكی‌ ڕێكوپێكیان هه‌بێت، باری‌ دارایی‌ بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه‌، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یان هه‌بێت كه‌ به‌دڵی خۆی‌ ژیانی‌ ماڵه‌وه‌ی‌ پێ‌ به‌ڕٍێ بكه‌ن، كوڕان‌و كچانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر حه‌زیان له‌بۆڵه‌بۆڵ‌و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ له‌یه‌كتری‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بڕوایی‌ هاوڕێكه‌ی‌ ده‌شكێنێت به‌رامبه‌ری‌‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ نێگه‌تیڤی‌ هه‌یه‌، كوڕانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌یه‌ك بێته‌ ڕێگایان تاكو چاره‌سه‌ری‌ نه‌كه‌ن واز ناهێنن، چی‌ له‌تواناشیاندا هه‌بێت ده‌یخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌، كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ كه‌سانێكن له‌ڕێكخستنی‌ تواناكاندا زۆر به‌هێزن، دڵ خۆش ده‌بن كه‌ هاوكاریی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیان بكه‌ن.

*بورجی‌ ته‌رازوو:
بڕیاردان له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌لای‌ كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر ئاسان نییه‌، چونكه‌ زۆر دوودڵن، ئه‌گه‌ر بزانن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌باشی‌ ده‌ڕوات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی‌ بڕیار بده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌بێبڕوایی‌ كرد ده‌بێت كارێك بكه‌ن كه‌ بڕوایه‌كی‌ وای‌ لا دروست بكه‌ن خۆشه‌ویستییه‌كی‌ ڕاست‌و دروستی‌ هه‌بێت، زۆربه‌ی‌ كاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستییه‌كانتان تاقی بكه‌نه‌وه‌ به‌بێ‌ هۆ كێشه‌ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كجار بڕوای‌ پێكردن ئه‌و كاته‌ بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵخۆش بن چی‌ له‌توانایان بێت ده‌یخه‌نه‌گه‌ڕ.

*بورجی‌ دووپشك:
زۆره‌به‌یان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌باخچه‌كه‌یاندا بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی‌ خۆیان یاری‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌وتنی‌ ڕه‌گه‌زه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كجار توانیت ئه‌ڵقه‌ بكه‌یته‌ ده‌ستی كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌وه‌ ئه‌وا كاره‌كان به‌ته‌واوی‌ ده‌گۆڕدڕێن، زۆربه‌یان هاوسه‌رێكن كه‌ زۆر ورده‌كارو دڵیان پڕ له‌خۆشه‌ویستی‌‌و گرنگی‌ ده‌ده‌ن به‌هاوژینه‌كانیان‌و هه‌موو كات پشتگیرییان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌بێبڕوایی كرد له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا، ئه‌و كاته‌ زۆر ئیره‌یی‌ ده‌كه‌ن، چاوڕه‌وان ده‌كه‌ن كه‌ هاوژینه‌كانیان كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ پڕ له‌بڕوایان بۆ بڕه‌خستێنن، كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ هه‌موو كات بۆ پاراستنی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییان چی له‌توانایاندا بێت ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر ساڵانێكی‌ زۆریش به‌سه‌ریدا بڕوات ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قایمتر ده‌بێت.

*بورجی‌ كه‌وان:
كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ وه‌كو سه‌ركه‌شێك‌و ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كی‌ ده‌روونی‌ سه‌یری‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌شییه‌كه‌ش له‌كوێ‌ كۆتایی‌ پێهات ئه‌و كاته‌ كێشه‌كان ده‌ست پێده‌كات، حه‌ز ده‌كه‌ن له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كارێك بكه‌ن هاوژینه‌كانیان خۆیان به‌كارێكی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆرجار كردنه‌وه‌ی‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ دروستكردنی‌ ئیره‌یی‌، ژنانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن ببن به‌خاوه‌نی‌ منداڵ، حه‌ز ناكه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان زۆر پشتیان پێ‌ ببه‌ستن، هیچ كات خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌‌و ملكه‌چی‌ بۆ كه‌س ناكه‌ن، كوڕانی‌ ئه‌م بورجه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئافره‌تێكی‌ ڕێكی‌ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه‌، ژیانی‌ هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا پێكده‌هێنن.

*بورجی‌ گیسك:
پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌لای‌ كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌وه‌ زۆر ئاسان نییه‌، چاوڕه‌وان ده‌كه‌ن هه‌موو كاره‌كان له‌جێی‌ خۆیاندا بن‌و هاوڕێكه‌ی‌ گرنگی‌ به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ بده‌ن، به‌لای‌ كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌وه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ پێكه‌وه‌بوونێكه‌ كه‌ تا مردن ده‌بێت پێكه‌وه‌ بژێن، زۆر گرنگی‌ به‌باری‌ مادی‌ ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت یه‌كسانییه‌ك دروست بكه‌ن له‌نێوان ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان‌و كاره‌كانیاندا، تاكو كاتێكی‌ پێویست بۆ خێزانه‌كانان ته‌رخان بكه‌ن، كه‌سانی‌ كه‌وان له‌ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ بورجه‌ ئاوییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.

*بورجی‌ سه‌تڵ:
هه‌ر له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ ڕزگاریان ده‌بێت، بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ده‌ده‌ن، كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ كه‌سانێكن كه‌ زۆر بڕواپێكراوو ده‌گمه‌نن، سه‌ربه‌ستییه‌كی‌ پێویست بۆ هاوڕێی‌ ژیانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن، زۆر گرنگی‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌رێكیان لێ‌ ده‌ربچێت، خۆشه‌ویستی‌ خۆیان پیشان بده‌ن‌و په‌ستان نه‌خه‌نه‌ سه‌ر هاوژینه‌كانیان‌و هاوكارییان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئه‌م مافه‌ به‌وان نه‌ناسێنن‌و سه‌ربه‌ستییه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه‌، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ژیانی‌ هاوسه‌رێتییانه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت هه‌ست به‌دڵنیایی‌ بكه‌ن‌و ئه‌مه‌ش ته‌نها هاوڕێی‌ ژیانیان ده‌توانێت ئه‌م هه‌سته‌یان پێ‌ ببه‌خشێت، حه‌زیان له‌گۆڕانكاری‌ هه‌یه‌ له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتیاندا، به‌رده‌وام به‌دوای‌ بایه‌خی‌ نوێدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر كار بكاته‌ سه‌ر ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ كێشه‌ دروست ده‌بێت، چونكه‌ حه‌ز ناكه‌ن هه‌موو كاته‌كانیان به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدا ببه‌نه‌ سه‌ر.

*بورجی‌ نه‌هه‌نگ:
كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوڕێی‌ ژیانیاندا هه‌موو خه‌ونه‌كانیان بهێننه‌ دی‌، مانگی‌ هه‌نگوینی‌ به‌لای‌ كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌وه‌ هه‌رگیز ته‌واو نابێت، كه‌سانی‌ باوه‌ڕپێكراون‌و ژیانێكی‌ خه‌ونانه‌یان ده‌بێت، به‌لاَم زۆربه‌ی‌ كه‌سانی‌ ئه‌م بورجه‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ژیانی‌ هاوسه‌رێتییاندا، بیری‌ ڕۆژه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیان ده‌كه‌ن، ڕاستیه‌كان وه‌كو بۆمبێك ده‌كه‌وێته‌ ناو ژیانیانه‌وه‌، ئافره‌تانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆر بایه‌خ به‌پێداویستییه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن، دایكانێكی‌ زۆر به‌به‌زه‌یین، زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا به‌سه‌ربه‌رن، پیاوانی‌ ئه‌م بورجه‌ش زۆر به‌سۆزن‌و پشتیوانی‌‌و هاوكارییه‌كی‌ زۆر پێشكه‌ش به‌هاوژین‌و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
Free Web Hosting