Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya ئایا Ù„Û• هاوسەرەكەت بەگومانیت؟
نێردراوە لەلایەن samal لە
ئێستاش ژمارەیەك پیاو دەڵێن ئافرەت بە سروشتی خۆی كەمئەقڵە، وەكو مریشك وایە، هەر كە لەماڵ چووە دەرەوە، ماڵی خۆی ناناسێتەوە و ون دەبێت. هەروەها دەڵێن یان بە تەواوی لەسەر ئەم بیروڕایەن كە ئافرەت بە ئاسانی دەخەڵەتێ، هەر ئافرەتیش یەكەمین كەسە، كە بەرێكلام و پڕۆپاگە ندە فریو دەخوات و بەقسەیەكی خۆش و كاریگەر (كە لەبنی كوندە بدات) تابەیانی خەوی دەزڕێ، یان خەون لە دوای خەون بەم قسەیەوە دەبینێ. هەندێك پیاو خۆیان پێوانە دەكەن، لەگەڵ كەسانی دراوسێ و كەسانی دوور و
هەوڵی درێژکراو
ئێستاش ژمارەیەك پیاو دەڵێن ئافرەت بە سروشتی خۆی كەمئەقڵە، وەكو مریشك وایە، هەر كە لەماڵ چووە دەرەوە، ماڵی خۆی ناناسێتەوە و ون دەبێت. هەروەها دەڵێن یان بە تەواوی لەسەر ئەم بیروڕایەن كە ئافرەت بە ئاسانی دەخەڵەتێ، هەر ئافرەتیش یەكەمین كەسە، كە بەرێكلام و پڕۆپاگە ندە فریو دەخوات و بەقسەیەكی خۆش و كاریگەر (كە لەبنی كوندە بدات) تابەیانی خەوی دەزڕێ، یان خەون لە دوای خەون بەم قسەیەوە دەبینێ. هەندێك پیاو خۆیان پێوانە دەكەن، لەگەڵ كەسانی دراوسێ و كەسانی دوور و نزیك كە لەو گەنجتر و رێكتر و جوانتر و باڵابەرزترن، قژ و سمێڵ و ریش رەشتر و لە جەستەوە چاپوك و چالاكترن. هەندێك جاریش خۆیان بەراورد دەكەن لەگەڵ هونەرمەند و ئەكتەر و گۆرانیبێژەكان كە لەشاشەكانی تەلەڤزیۆنەكاندا بەمەوە دەردەكەون و دەرەنجام دوچاری دوودڵی و ناڕەحەتی دەبن، بەتایبەتی ئەگەر ژنەكانیان جوان و گەنج و بەرچاو بن، لەگەڵ خۆیان دەكەونە گفتوگۆ و دەڵێن (ئایا دەبێ ژنەكەم ئێستاش من بەپیاوی ژمارە یەك دابنێ، لەو كاتەی كە قژم سپی بووە و ریشم ماشوبرنجییە، كە مانای پیربوون دەگەیەنێ ؟ هەروەها لەوكاتەی كە لەناو جێگادا وەكو پێشان بەگوڕ و تین جووت نابم، ژمارەی جووتبوونەكانیشم كەم بوونەتەوە؟
ئەمە و ئەگەر ئەم جۆرە پیاوانە دوچاری نەخۆشییەكانی وەكو شەكرە و دڵ و پەستانی بەرزی خوێن نەبووبن، كە گرفتی سێكسیی زۆر بۆ پیاو پەیدا دەكەن و لەناو جێگادا لەكاتی جووتبووندا شەرمەزاری دەكەن، ئەوسا بێگومان مەسەلەكە یەكجار ئاڵۆزتر دەبێت و هەندێك لەم پیاوانە بەتەواوی ژیانیان دەبێتە دۆزەخێكی گەرم.
پیاویش هەیە دەڵێ: دەبێ ئافرەتەكەم لێم پەشیمان نەبووبێتەوە؟ چونكە ئەقڵی ژنان لەچۆكیاندایە و هەركە هەڵسانەوە سەرپێ، لێیان بەردەبێتەوە و ئەوەندەشیان نامێنێ!
بێگومان ئەم بیروڕایانە هەموویان شتی خەیاڵی و بێ بنەمان. دەبێ ئەم راستییە باش بزانرێ، كە بەهێزترین بۆند لەنێوان دوو هاوسەردا بۆندی سێكسییە، بۆندی سێكسی بۆندێكی پۆڵایینە لەنێوان مرۆڤەكاندا بەبێ رەچاوكردنی تەمەن و سامان و ناوبانگ و گەلێك شتی لاوەكی تر، زۆر نموونە هەیە بۆ پاساوی ئەم راستییە، ئافرەتی زۆر جوان و ناسك و قەشەنگ و ئاقڵ هەیە، كە مەجبووری پیاوێكی رەشتاڵەی رەشوڕووتی روخسار ناشرین بووە و بە هەزار پیاوی جوانی وەكو جێمز بۆند و دۆن ژوان و تراڤۆلتای ناگۆڕێتەوە. پیاویش هەیە كە لەروخسار جوان و خاوەن باڵا و قیافەیەكی رێكە، كەچی هاوبەشە سێكسییەكەی یان هاوسەرەكەی ئەگەرچی لەروخسار لەچاو ئافرەتە جوانەكان هێندە جوانیش نییە، كەچی هێشتا پیاوەكە پەنجەیەكی ئەم ئافرەتەی بەئافرەتە جوانەكانی وەكو مارلین مۆنرۆ و جوان كۆلینز و ئەنجێلینا جۆلی ناگۆڕێتەوە. لەوكاتەی كە جگە لە بۆندە سێكسییە بەهێزەكە هیچ بەرژەوەندییەكی هاوبەشی پتەو و بەهێز بەیەكەوە نایانبەستێتەوە، زۆریش لەم هاوسەرانە باوەڕ بەم گوتە عەرەبییە دەكەن، كە دەڵێ (القرد فی عین صاحبە غزال)، واتە مەیمون لەچاوی خۆشەویستەكەیدا وەكو مامز وایە.
بەڵام هێشتا هەندێك پیاو گومانیان لەژنەكانیان هەیە و دەڵێن: ژنەكەم وەكو پێشان لەگەڵم گەرم نییە، لەناو جێگادا بەگوڕ نایێتە باوەشم، كەم داوای سێكسم لێ دەكات، هەرگیز وەكو جاران نەماوە.. كەواتە دڵی بەلایەكی ترەوەیە! بۆیە ئەم پیاوانە بڕیار دەدەن، كە چیتر نەچنە مێوانداری و مێوانداری كەسیش نەكەن و لەگەڵ هاوسەرەكانیان نەچنە دەرەوە و گەشتوگوزار لە ژنەكانیان قەدەغە دەكەن.
پیاوی واش هەیە، كە خودی خۆی لە سروشتدا لەهیچ كەسێك دڵنیا نییە و گومان لەسێبەری خۆی دەكات. پیاوی تر هەیە، چونكە بەخۆی چاولەدەرە و پەیوەندی سێكسیی لابەلای لەدەرەوەی ماڵدا هەیە، بۆیە پێی وایە كە ئافرەتەكان بە ژنەكەشیەوە ئاوا ئاسانن و پەیوەندیی خۆشەویستی و سێكسی لەگەڵ پتر لەیەك پیاودا دەبەستن، یان پەیوەندیی بەرژەوەندی دەبەستن، كە زۆر جار سێكسیشی لەگەڵدا دەبێت.
زۆر جاریش پیاو دوچاری گرفتێكی سێكسیی گەورە بۆتەوە، بۆ نموونە فەشەل لەتوندبوونی چوكدا و بە دوای چارەسەردا ناگەڕێت، یان دەردەكەی چارەسەری بۆ فەراهەم نابێت، بێ ئەوەی كە بزانێ یان بتوانێ كە زانستییانە بەرێگای تر قەناعەتی سێكسی بە ئافرەتەكەی بهێنێت، یان بەلای كەم رازی بكات، بەم جۆرە ئافرەتەكەی كردۆتە ئەسیری گرفتە سێكسییەكەی خۆی، كە تەنها خودی خۆی لەم گرفتە بەرپرسیارە و هاوسەرەكەی بێتاوانە، هەر ئەویش باجەكەی دەدات.
كەواتە لەسەر هەموو پیاوێك پێویستە، دان بە راستییەكان بنێت، لەوكاتەی كە خەتا لە خۆیەتی، هەرگیز بەرۆك و یاخەی ژنەكەی نەگرێت و بەتاوانباری نەزانێ و گومانی لێ نەكات، بەڵكو وا باشترە بێ هیچ بڕیارێك بەوردی لە مەسەلەكە بكۆڵێتەوە و هۆكارەكان دەستنیشان بكات و بەشێوەیەكی كراوە لەگەڵ ئافرەتەكەیدا هەوڵی چارەسەریان بدات، ئەگەر شتێك لەم لایەنەوە بشارێتەوە، ئەوا ئەمڕۆ یان سبەی زۆر بەئاسانی و بەخێرایی ئاشكرا و بەرجەستە دەبێت، چونكە مەسەلەكە سێكسییە، كە هێزێكی بەتێنە نەك شتێكی سادە، كە بتوانرێ فەرامۆش بكرێت.
د. كیسرا
Free Web Hosting