Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya هۆکاری ئازاری شه‌وانه‌ی ددان
نێردراوە لەلایەن samal لە
لەوانەیە هیچ شتێك لەوەی ناخۆشتر نەبێـت كە له‌ دووکوتی شه‌وگاردا ئازاری ددان ڕووتان تێ بکات و ڕاتاچه‌ڵه‌کێنێت و خه‌وتان لێ حه‌رام بکات؛ لەو كاتانه‌دا به‌ دوای حەبێکی (ئێشمرکێن)ـدا وێڵ ده‌بین که‌چی زۆر جاریش سوودی نییه‌ و خواخواتانە زووتر ڕۆژ ببێتە و بڕۆنه‌ لای ددانپزیشكێک. لەوانەیە ئەوەتان بۆ پێش نەهاتووە؛ هه‌ڵبه‌ت خوا نه‌کا تووشی ئه‌و ئێش و ژانه‌ بێن. بەڵام ئاخۆ دەتانزانی كە ئازاری ددان بە شەوا زیاترە! بە ڕای ئێوە هۆكارەكەی چییە؟ كاتێك بە پێوەین پاڵه‌پەستۆی خوێن لە ناو سەر و
هەوڵی درێژکراو
لەوانەیە هیچ شتێك لەوەی ناخۆشتر نەبێـت كە له‌ دووکوتی شه‌وگاردا ئازاری ددان ڕووتان تێ بکات و ڕاتاچه‌ڵه‌کێنێت و خه‌وتان لێ حه‌رام بکات؛ لەو كاتانه‌دا به‌ دوای حەبێکی (ئێشمرکێن)ـدا وێڵ ده‌بین که‌چی زۆر جاریش سوودی نییه‌ و خواخواتانە زووتر ڕۆژ ببێتە و بڕۆنه‌ لای ددانپزیشكێک. لەوانەیە ئەوەتان بۆ پێش نەهاتووە؛ هه‌ڵبه‌ت خوا نه‌کا تووشی ئه‌و ئێش و ژانه‌ بێن. بەڵام ئاخۆ دەتانزانی كە ئازاری ددان بە شەوا زیاترە! بە ڕای ئێوە هۆكارەكەی چییە؟ كاتێك بە پێوەین پاڵه‌پەستۆی خوێن لە ناو سەر و ملدا که‌متره‌ له‌چاو ئه‌و كاته‌ی که‌ ڕاكشاوین؛ هۆكارەكەیشی کێشمانی زەوی و پاڵه‌پەستۆی خوێنە. ئەوەیش دەزانین هەر كاتێك ئەندامێكی لەش هەو بکات، خوێنێکی زۆرتر به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێت و ئەوەیش كارێكی فیسیۆلۆجی و ئاساییە و جه‌سته‌ به‌و شێوه‌یه‌ بەرگری لە ئەندامە تووشبووەكە ده‌كات. زۆربەی ئەندامەكانی لەش نەرمن و لە كاتی هەوكردنا که‌م تا زۆر بایی ئه‌وه‌نده‌ جێی هه‌یه‌ که‌ بکشێت هه‌ر بۆیه‌ پاڵه‌په‌ستۆیەكی زۆری لەسەر نابێت،
بەڵام هەوكردنی كرۆكی ددان جیاوازە لەبەر ئەوەی چوارده‌وری کرۆکی ددان، ڕەقه‌ و که‌ هه‌وی کرد بایی ئه‌وه‌نده‌ شوێنی نییه‌ که‌ به‌ ئیسراحه‌تی خۆی بکشێت و هه‌ر ئه‌وه‌یش دەبێتـە هۆی پاڵه‌په‌ستۆیەكی زۆر لە سەر دەماری ددان و ده‌بێته‌ هۆی ئازار. هه‌موو ددانێكیش دەماری هەیە و هەستیارە.
كاتێك كە شەو دادێت ــ هه‌ڵبه‌ت شه‌وداهاتنه‌که‌ گرنگ نییە، بەڵكوو ڕاكشان هۆكارە ــ و رادەكشێین ئەوا خوێنێكی زۆرتر بۆ ناو ددان دەڕوات و پاڵه‌په‌ستۆیەكی زۆرتر لە سەر دەمار دەبێت و وا لە نەخۆش دەكات كە هەست بە ئازارێكی زۆر بكات. هەر بۆیە نەخۆش که‌ لە خەو هەڵدەستێت پیاسەیه‌ک دەكات، پاڵه‌په‌ستۆ لە سەر دەماری ددانه‌ به‌ئازاره‌که‌ی كەم دەبێتەوە، بەڵام ئەوەیش بزانن چارەسەری كۆتایی لای پزیشكی ددانە.
زۆر جاریش نەخۆش هه‌ر که‌ ئاوی سارد دەخواتەوە، ئازارەكەی كەم ده‌بێته‌وه‌، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ئاوی سارد، وا لە كرۆكی ددان دەكات تا هه‌ڵبکورمێت و خوێنێکی كەمتر بۆی بڕوات.

پزیشكی ددان
ڕێبین عه‌لی محه‌مه‌دئه‌مین
Free Web Hosting