Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya له‌تاریكیدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن مه‌كه‌ن
نێردراوە لەلایەن samal لە
سه‌یركردنكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌شوێنی‌ تاریكدا دوو زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، ئاشكراكراوه‌ سه‌یركردنكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌تاریكیدا بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ زیان به‌چاوی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، مرۆڤ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ فێ‌ لێهاتن ده‌كات. لێكۆڵه‌ره‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكرد، مرۆڤ تا چه‌ند له‌ڕووناكی‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن بكات سوودی‌ زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕووناكیدا سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌رو ئامێره‌ شاشه‌ ڕووناكه‌كان بكه‌ن.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌، سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن
هەوڵی درێژکراو
سه‌یركردنكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌شوێنی‌ تاریكدا دوو زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، ئاشكراكراوه‌ سه‌یركردنكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌تاریكیدا بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ زیان به‌چاوی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، مرۆڤ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ فێ‌ لێهاتن ده‌كات. لێكۆڵه‌ره‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكرد، مرۆڤ تا چه‌ند له‌ڕووناكی‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن بكات سوودی‌ زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕووناكیدا سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌رو ئامێره‌ شاشه‌ ڕووناكه‌كان بكه‌ن.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌، سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌تاریكیدا زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت، واته‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌تاریكدا هیچ جیاوازییه‌كی‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌یری‌ گلۆپێك بكه‌یت به‌به‌رده‌وامی‌ دابگیرسێت‌و بكوژێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌كان له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌گۆڕێن، بێجگه‌ له‌وه‌ش، گۆڕینی‌ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ش له‌ناكاودا، زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ له‌تاریكدا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ كه‌ناڵێكی‌ ڕووناكتر خراپرترین كاته‌ كه‌ زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ چاو هه‌وڵده‌دات خۆی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه‌یه‌دا بگونجێنێت، بۆیه‌ چاو زۆر ماندوو ده‌بێت‌و چه‌ندین كێشه‌ی‌ بینین بۆ چاو دروست ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌تاریكدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن نه‌كه‌ن.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان هۆشیاری‌ ده‌ده‌نه‌ دایك‌و باوكه‌كان كه‌ پێویسته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵن منداڵه‌كانیان له‌تاریكدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن، چونكه‌ چاوی‌ منداڵ هه‌ستیارتر‌و ناسكتره‌، بۆیه‌ زوو كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر چاویان دروست ده‌كات‌و زیان به‌چاویان ده‌گه‌یه‌نێت.
لێكۆڵه‌ڕه‌وانی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ زیانێكی‌ دیكه‌ی‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌تاریكیدا ده‌خه‌نه‌ ڕوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، مرۆڤ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ فێ‌ لێهاتن ده‌كات.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، نه‌خۆشی‌ فی‌ لێهاتن زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ له‌تاریكیدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، بۆیه‌ لێكۆڵه‌ڕه‌وان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌تاریكدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن‌و ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ به‌پیشه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ خۆیان.
لێكۆڵه‌ره‌وان هۆشیاری‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ فێیان هه‌یه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌تاریكیدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن نه‌كه‌ن، چونكه‌ زیانی زیاتر به‌ته‌ندروستیتان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ فی‌ لێهاتنیان له‌گه‌ڵدایه‌، تا ده‌توانن له‌شوێنانی‌ ڕووناكدا سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌ر‌و ........هتد بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و گلۆپه‌ی‌ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ ده‌كوژێته‌وه‌‌و داده‌گیرسێت، كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ فێیان له‌گه‌ڵدایه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ زوو زوو فێ‌ لێیان بدات.
Free Web Hosting