Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya چی‌ خواردنێك بۆ مێشك باشه‌؟!
نێردراوە لەلایەن samal لە
له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌ماندا پێویستمان به‌چه‌ندین خۆراكی‌ جۆربه‌جۆره‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكمان چالاك‌و ته‌ندروست بێت، ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌:
1_ گوێچكه‌ماسی‌:لێكۆڵه‌ره‌وان ڕایانگه‌یاندووه‌، گوێچكه‌ماسی‌ سوودێكی‌ باش به‌مێشكی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ له‌ناویدا ماده‌ی‌ (ئاسن‌و چینكۆ) هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هاوكاری مێشك ده‌كات له‌كاتی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌.
2_خۆراكه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان: تائێستا خۆراكه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان زیاتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش به‌كارده‌هێندرا، به‌ڵام
هەوڵی درێژکراو
له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌ماندا پێویستمان به‌چه‌ندین خۆراكی‌ جۆربه‌جۆره‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكمان چالاك‌و ته‌ندروست بێت، ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌:
1_ گوێچكه‌ماسی‌:
لێكۆڵه‌ره‌وان ڕایانگه‌یاندووه‌، گوێچكه‌ماسی‌ سوودێكی‌ باش به‌مێشكی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ له‌ناویدا ماده‌ی‌ (ئاسن‌و چینكۆ) هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هاوكاری مێشك ده‌كات له‌كاتی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌.
2_خۆراكه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان:
تائێستا خۆراكه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان زیاتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش به‌كارده‌هێندرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو خۆراكه‌ دانه‌وێله‌ییه‌كان، ڤیتامینێكی‌ زۆرو b6 هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش سوودێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ بۆ مێشك.
3_ چا:
پێویسته‌ هه‌موو به‌یانییه‌ك چا بخورێته‌وه‌ جا چای‌ سه‌وز یا ڕه‌ش بێت كێشه‌ نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ بیخۆنه‌وه‌، چونكه‌ له‌ناو مێشكدا (كاتشین) هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستان به‌ماندووێتی‌ مێشك كرد، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ (كاتشین) دابه‌زیوه‌ له‌مێشكدا، بۆیه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ مێشك، پێویسته‌ (چا) بخورێته‌وه‌.
4_هێلكه‌:
له‌گه‌ڵ چوونه‌ ناو ته‌مه‌نه‌وه‌ مێشك بێ‌ توانا ده‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ كه‌سێكیش نایه‌وێت مێشكی‌ بێ‌ توانابێت، بۆیه‌ خواردنی‌ هێلكه‌ باشترین ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ چالاككردن‌و زیره‌ككردنی‌ مێشكی‌ مرۆڤ، چونكه‌ له‌ناو هێلكه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رز ڤیتامینی‌ (b12) هه‌یه‌، به‌ڵام ئاگه‌داربن نابێت به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر هێلكه‌ بخورێت، چونكه‌ زۆر خواردنی‌ زیان به‌ (كۆڵیستڕۆل) ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ 1_2 هێلكه‌ بخورێت.
5_كاری‌:
ئه‌م به‌هاراته‌ بۆ زیره‌كی‌ مێشك زۆر گرنگه‌، كاریگه‌رییه‌كی‌ باشیشی‌ له‌سه‌ر پیرنه‌بوون‌و خاونه‌بوونه‌وه‌ی‌ مێشك هه‌یه‌، كاری‌ ته‌نها بۆ زیره‌كی‌ نا، به‌ڵكو ده‌رمانی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ‌و شه‌كره‌شه‌ .
6_ بوندوق:
خواردنه‌ وشكه‌كان وه‌كو (فستق، بوندوق، باده‌م، گوێز‌و گلۆبه‌ڕۆژه‌ی‌ كوله‌كه‌)، وه‌كو مه‌زه‌ (مقبلات)ن بۆ زیره‌كی‌ مێشك، چونكه‌ له‌ناویاندا (ئۆمێگه‌، ئۆمێگه‌3 ، ڤیتامینی‌ e‌و ڤیتامینی‌b6 هه‌یه‌)، ئه‌و خواردنه‌ وشكانه‌ هاوكاری‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌هێمنی‌ بیربكه‌نه‌وه‌.
7_ خواردنی‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كان:
خواردنه‌ سه‌وزایه‌تییه‌كان ته‌نها بۆ منداڵ نا، به‌ڵكو بو كه‌سانی‌ پێگه‌یشتووش زۆر گرنگه‌، چونكه‌ له‌ناویاندا ڤیتامینه‌كانی‌ (b6 ، (b12هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ش زۆرگرنگن بۆ زیره‌كی‌ مێشكی‌ مرۆڤ.
8_ماسی‌:
خواردنی‌ ماسی‌ بێجگه‌ له‌مێشك، بۆ ته‌ندروستی‌ هه‌موو جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ به‌سووده‌، له‌ناو ماسیدا چه‌ندین چه‌وری‌ سركه‌ی‌ به‌سوود‌و ئۆمێگه‌ 3 هه‌یه‌، یه‌كجار خواردنی‌ ماسی‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ، مه‌ترسی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ (ئه‌لزیما) كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ چه‌وری‌ سركه‌كانییه‌وه‌ هاوكاری‌ كاركردنی‌ ئه‌ندامه‌ جیاوازه‌كانی‌ ناو مێشك ده‌كات، (ئۆمێگا 3) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر ئۆكسجین بۆ مێشك دابین ده‌كات‌و هاوكاری به‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌ كۆنه‌كان ده‌كات.
9_ شیكۆڵاته‌:
خواردنی‌ شیكۆڵاته‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر تووشی‌ نه‌خۆشیت ده‌كات، به‌ڵام بۆ زیره‌ككردنه‌وه‌ی‌ مێشك، ڕۆژانه‌ خواردنی‌ یه‌ك پارچه‌ شیكۆڵاته‌ به‌سه‌، چونكه‌ ئه‌و (ئه‌نیۆكسید)ه‌ی‌ له‌ناو شیكۆڵاته‌دا هه‌یه‌، زۆر به‌هێزتره‌ له‌و (ئه‌نتیۆكسید)ه‌ی‌ له‌ناو (چا)و (شه‌رابی‌ سوور)دا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش سووری‌ خوێن خێراتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها (ئه‌نتیۆكسید) له‌ناو شیكۆڵاته‌ی‌ شیرداردا، ڕێژه‌ی‌ كه‌متره‌ له‌چاو شیكۆته‌ی‌ ساده‌دا.
Free Web Hosting