Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 saya 29 هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ژیانێكی‌ ئارام
نێردراوە لەلایەن samal لە
مرۆڤ هه‌میشه‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ ئارام‌و ئاسووده‌ بگوزه‌رێنێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كه‌ سروشی‌ ژیان پێكهاته‌یه‌كه‌ له‌باش‌و خراپ‌و سه‌ركه‌وتن‌و شۆِربوونه‌وه‌، مرۆڤه‌كان تووشی‌ كێشه‌‌و گرفت ده‌بن، بۆیه‌ گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر كۆسپ‌و له‌مپه‌ره‌كاندا زاڵ‌ ببیت‌و ژیانێكی‌ ئارامت هه‌بێت، ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ بنێ‌:
1 - ڕۆژانه‌ 10 بۆ 30 خوله‌ك ته‌رخان بكه‌ بۆ ڕۆیشتن، به‌ڵام به‌دڵخۆشییه‌وه‌.

هەوڵی درێژکراو
مرۆڤ هه‌میشه‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ ئارام‌و ئاسووده‌ بگوزه‌رێنێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كه‌ سروشی‌ ژیان پێكهاته‌یه‌كه‌ له‌باش‌و خراپ‌و سه‌ركه‌وتن‌و شۆِربوونه‌وه‌، مرۆڤه‌كان تووشی‌ كێشه‌‌و گرفت ده‌بن، بۆیه‌ گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر كۆسپ‌و له‌مپه‌ره‌كاندا زاڵ‌ ببیت‌و ژیانێكی‌ ئارامت هه‌بێت، ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ بنێ‌:
1 - ڕۆژانه‌ 10 بۆ 30 خوله‌ك ته‌رخان بكه‌ بۆ ڕۆیشتن، به‌ڵا م به‌دڵخۆشییه‌وه‌.
2 - ڕۆژانه‌ 10 خوله‌ك به‌بێده‌نگی‌ له‌شوێنێكی‌ ئارمدا دابنیشه‌.
3- ڕۆژانه‌ (7) كاتژمێر تایبه‌ت بكه‌ به‌نووستن.
4- هه‌وڵ‌ بده‌ له‌ژیاندا ئه‌م سێ‌ خه‌سڵه‌ته‌ له‌خۆتدا به‌رجه‌سته‌ بكه‌یت، (وزه‌، گه‌شبینی‌، سۆز).
5- كاتێك تایبه‌ت بكه‌ بۆ پشوودان به‌ (ڕۆح)ت، ئه‌ویش به‌ (نۆێژ، خێر، قورئانخوێندن).
6- هه‌ندێك له‌كاته‌كانی‌ ژیانت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌سه‌رببه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو (70) ساڵییه‌وه‌یه‌، یاخود ته‌مه‌نیان له‌ (6) ساڵ كه‌متره‌ واته‌ (منداڵ‌).
7- هه‌وڵ‌ بده‌ ژه‌مه‌كانت زیاتر خوردنی‌ سروشتی‌ بن له‌جیاتی‌ خواردنی‌ له‌قتوونراو.
8- بڕێكی‌ زۆر ئاو بخۆ.
9- هه‌وڵبده‌ ڕۆژانه‌ (3) كه‌س بخه‌یته‌ پێكه‌نین.
10- كاته‌ به‌نرخه‌كانت به‌زۆربڵییه‌وه‌ به‌سه‌رمه‌به‌.
11- مه‌هێڵه‌ بیروبۆچوونی‌ خراپ زاڵبێت به‌سه‌رتدا، هه‌موو وزه‌ت بۆ كاری‌ باشه‌ ته‌رخان بكه‌.
12- بزانه‌ كه‌ ژیان قوتابخانه‌یه‌‌و تۆ خوێندكاری‌ تێیدا، وابزانه‌ كێشه‌كانی‌ ژیان بریتین له‌هاوكێشه‌كانی‌ بیركاری‌‌و ده‌بێت تۆ شیكاریان بكه‌یت.
13- خواردنه‌كانی‌ به‌یانیانت وه‌ك خواردنی‌ پاشاكان بێت، نانی‌ نیوه‌ڕۆت وه‌ك خواردنی‌ میره‌كان بێت‌و خواردنی‌ ئێوارانیشت با وه‌كو هه‌ژاران بێت.
14- بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان به‌خه‌م‌و ئازاره‌وه‌ به‌ڕێ‌ نه‌كه‌یت هه‌وڵبده‌ زیاتر پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت.
15- ژیان زۆركورته‌، به‌ڕق‌و كینه‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك مه‌یگوزه‌رێنه‌.
16- هه‌موو كاره‌كان به‌توندو جدی‌ وه‌رمه‌گره‌، به‌هۆشیارییه‌وه‌ بیربكه‌ره‌وه‌.
17- گرنگ نییه‌ له‌هه‌موو گفتوگۆ‌و دیالۆگه‌كاندا تۆ سه‌ركه‌تووبیت.
18- ڕابردووت به‌باشی‌ له‌بیربكه‌، تا داهاتووت نه‌شێوێت.
19- ژیانی‌ خۆت به‌راورد به‌ژیانی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ مه‌كه‌، هاوسه‌ری‌ ژیانیشت به‌هاوسه‌ری‌ كه‌سانی‌ تر به‌راورد مه‌كه‌.
20- به‌رپرسی‌ یه‌كه‌م بۆ خۆشییه‌كانت خۆتیت.
21- له‌هه‌موو كه‌س ببووره‌ به‌بێ‌ دوودڵی‌.
22- بیروڕای‌ كه‌سانی‌ تر به‌رامبه‌رت، په‌یوه‌ندیی‌ به‌تۆوه‌ نییه‌.
23- له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا ئیش‌و كار فریات ناكه‌وێت، به‌ڵكو هاوڕێكانت، بۆیه‌ گرنگییان پێبده‌.
24- واز له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بهێنه‌ كه‌ خۆشی‌‌و جوانی‌و باشیت پێنابه‌خشن.
25- به‌خیلیبردن به‌كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌رت كات به‌فیڕۆدانه‌، تۆ هه‌موو شتێكت هه‌یه‌.
26- هه‌ستی‌ ه‌سانی‌ ده‌وروبه‌رت به‌رامبه‌رت هه‌ر جۆرێك بوو، هه‌ست به‌بێهێزی‌ مه‌كه‌، هه‌سته‌و به‌رده‌وامبه‌.
27- با په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان تۆ‌و دایك‌و باوك‌و خێزانه‌كه‌ت به‌رده‌وام بێت.
28- سنووری‌ خۆت بپارێزه‌‌و سنووری‌ كه‌سیش پێشیل مه‌كه‌.
29- كه‌ له‌خه‌و هه‌ستایت‌و ته‌ندروستییه‌كی‌ باشت هه‌بوو، سوپاسی‌ خودا بكه‌.
Free Web Hosting